
لە یەکێک لە کەمپەکانی رێکخراوی یوئێن لەتورکیا پیاوێکی پەنابەری عێراقی ژنەکەی خۆی دەکوژێت.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند:”ڕۆژی پێنچ شەممەی ڕابردوو(2019/2/7) لەیەکێک لە کەمپەکانی ڕێکخراوی یوئێن لە تورکیا پەنابەرێکی عێراقی بەناوی (ح،ف،ه) ژنەکەی بەناوی (س،ج م) بەچەقۆ دەکوژێت”.
رێکخراوی لوتکە ڕاشیگەیاند”ئەم دوو هاوسەرە خاوەنی چوار منداڵن ،و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە”.
هەروەها دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند”وا بڕیاره سبەینێ پێنجشەممە (2019/2/13) بە هەوڵی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران تەرمی ژنەکە لەگەڵ چوار منداڵەکەی بگەرێندرێتەوە بۆ عێراق”.