په‌نابه‌ران

پە‌نابە‌رێكی سوری داوای 100.000 یۆرۆ وە‌ك قە‌رە‌بوو لە‌ حكومە‌تی یۆنان دە‌كات

هێزی ده‌ریایی یۆنان له‌ ساڵی 2014دا برینداریان كردبوو

پە‌نابە‌رێكی سوری داوای 100.000 ھۆرۆ وە‌ك قە‌رە‌بوو لە‌ حكومە‌تی دە‌كات بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھێزی ده‌ریای یۆنان له‌ ساڵی 2014دا به‌ فیشه‌ك برینداری كردبوو.

په‌نابه‌رێكی سوری ته‌مه‌ن 68 ساڵی 2014 له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وت به‌ یه‌ختێكی vip له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه‌دا به‌ره‌و یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی یۆنان. له‌ ڕێگادا هێزی ده‌ریای یۆنان داوایان كرد له‌ یه‌خته‌كه‌ ڕاوه‌ستێت بۆ پشكنین چونكه‌ به‌ نایاسایی داخلی ناو ئاوی یۆنان بووبو.

یه‌خته‌كه‌ ڕانه‌وه‌ستا و سورعه‌تی زۆر زیاد كرد تاكو له‌ هێزی ده‌ریایی یۆنانیه‌كان ڕزگار ببێت.

هێزی ده‌ریای یۆنان چه‌ند جار كه‌پتنی یه‌خته‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه‌ ڕاوه‌ستێ به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌شته‌ نایاسایه‌كه‌ی . دواتر به‌ پێی یاسای وڵاتی یۆنان، هێزی پاراستنی ده‌ریای یۆنان ده‌ماچه‌یان به‌كار هێنا و چه‌ند فیشه‌كێكیان ئاراسته‌ی یه‌خته‌كه‌ كرد به‌ تایبه‌تی شوێنی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌ تاكو ڕای بگرن. له‌ ڕووداوه‌كه‌دا، یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت..

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌خته‌كه‌یان ده‌س به‌سه‌ردا گرت، دواتر بۆ یۆنانیه‌كان ئاشكرا كرا كه‌ 12 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ژووره‌كانی یه‌خته‌كه‌ شار دراونه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكیان به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌. ده‌ست به‌جێ دوو كاپتنی توركیش ده‌ستگیر كران و  به‌په‌له‌ په‌نابه‌ره‌ بریندار كراوه‌كه‌یش به‌ فرۆكه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت C-130 گواسترایه‌وه‌ بۆ ننه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك  بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

له‌ ئێستادا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریه‌ به‌ دایمی له‌ وڵاتی سوید ده‌ژێت و به‌ هۆی بریندار كردنی بۆته‌ كه‌م ئه‌ندام و له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه‌ داوای 100.000  یۆرۆ ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دادگای یۆنانیش داوایه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button