Uncategorized

چاوپێکەوتنەکەی سایەکەریم و لێککەوتەکانی

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا کچە کوردێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەک پۆرنستارێک بەدەرکەوت و کۆمەڵێک پرسیار لای خەڵک دروست ببوو دەربارەی ئەو هۆکارانەی کە وای لەم کچە کردووە ئەم کارەبکات،

دەزگای(Pishti-News) چاوپێکەوتنێکی ڕێکخست لەگەڵ ئەم کەسایەتیەدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی کە بەبێ وەڵام مابوونە.

زۆرێک لە خەڵکی پرسیار دەکەن بۆ دەبێت دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئەو بابەتە بوروژێنێت کە لەکۆمەڵگای کوردیدا شتێکی نامۆیە، بەڵام بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئێمە وەک دەزگای ”پشتی نیوس“ مەبەستمان بوو کۆمەڵێک هۆکار ئاشکرا بکەین کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئەو کچە دەست بەو کارە بکات و حەزبکات وەک پۆڕنستارێک بەدەربکەوێت، دەست نیشانی هۆکارەکان بکەین و تاکەکانی کۆمەڵگا هۆشیاربکەینەوە لەدووبارەنەبوونەوەی حاڵەتی لەم جۆرە، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگەکەمان بەپێچەوانەوە کەوتە جنێودان و تەشهیرکردن.

ئەگەر بەجۆرێکیتر بیرلەو چاوپێکەوتنە و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی سایە کەریم بکەینەوە دەبینین چەند پەیامێک ئاڕاستەی خەڵک دەکات:

١.سایەکەریم باسی لەوەکرد لەتەمەنی (١٣)ساڵیدا ئەو کەسەی بۆردفرێندی بووە هەڵساوە بەبڵاوکردنەوەی وێنە و فیدیۆکانی، دەی باگۆمەڵگەکەمان واز لەجنێو دان و تەشهیرکردن بێنن بیر لەو گەنجانە بکەنەوە و ڕێگایان لێبگرین کە ڕۆژانە وێنە و فیدیۆی کچ بڵاودەکەنەوە و هەڕەشەیان لێدەکەن و ژیانیان لێ تێک دەدەن، کە ڕەنگە دواتر حاڵەتێکی لەو جۆرەی وەک سایەکەریمی لێبکەوێتەوە.

لەبڕی جنێو دان و قسەپێوتن با گەنجەکانمان بەشێوازێک پەروەردەبکەین ڕێز لەتایبەتمەندی تاکەکان بگرن، چونکە ئەو بابەتەی سایە حاڵەت نیە و لەکۆمەڵگای کوردی بووە بەدیاردەو ڕۆژانە دەیبینین وێنەی کچ لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەبێتەوە.

٢.سایەکەریم بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ بەمیلەتی کوردی وت من بەکۆمینتی ئێوە هەڵخەڵەتام ئەوکاتەی وێنەکانی بڵاوبووەوە خەڵکی دەست خۆشیان لێم دەکرد و هانیان دام کە بەردەوام بم، منیش هەرزەکارێک بووم و حەزم دەکرد زیاتر خۆم دەربخەم.

٣.لەبەشێکی تر لەقسەکانیدا سایە باسی لە ژیانی دایکوباوکی کرد کە لەیەکتر جیابونەتەوە، هەستی بەخۆشەویستی دایک و باوکی نەکردووە لەنێو خێزانەکەیدا، هەموو ئەو قسانەی سایە پەیامێک بوو بۆ دایک و باوکان تا ئاگاداربن و سۆزو خۆشەویستی بدەن بە منداڵەکانیان.

٤.ئەگەر بەوردی سەیربکەین دەبینین ئەوکاتەی سایە بۆردفرێندەکەی وێنەی بڵاوکردۆتەوە، وەک هەر کجێکی تری ئەم کۆمەڵگەیە نەیتوانیە باسی بکات لای خانەوادەکەی، جا لێرەدا دەبێت دایک و باوکان بیربکەنەوە لەوەی ڕەنگە ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو حاڵەتە بەسەر منداڵێکی ئەوانیش دێت، منداڵەکانیان فێربکەن کە شتێکی لەو جۆرە لێیان نەشارنەوە و دڵنیایان بکەنەوە کە یارمەتی دەری دەبن.

جا لێرەدا مەبەستی ئەم چاوپێکەوتنەی ئێمە ئەوەبوو خەڵک هۆشیاربێتەوە و هاوڕێیەتی دروست بکەن لەگەل منداڵەکانیان، ئەگەر بێت و تەنیا کەسێک بیری لەوە کردبێتەوە بەکجەکەی یاخود هاوسەرەکەی بڵێت ئەگەر حاڵەتێکی هاوشێوەتان تووش بوو ئەوا لەدڵی خۆی نەیهێڵێتەوە و پێی بڵێت و ئەویش یارمەتی دەدات، ئەگەر هات و کەسێک بەو جۆرە بیری کردەوە ئەوا دەتوانم بڵێم مەبەستی چاوپێکەوتنەکەمان پێکاوە، بەڵام ئایا چەند کەس لەکۆمەڵگای ئێمە ئامادەیە پەیوەندیێکی لەو جۆرە لەگەڵ منداڵەکەی دروست بکات؟ ئەمە ئەو پرسیارە بێ وەڵامەیە کە لەلای گەلی کورد چەقبەستووە، بەڵام با هەریەکێک لە ئێمە لای خۆیەوە واز لە تەشهیرکردن و جنێودان بێنێت و هەوڵی شکاندنی ئەو بەربەستە بدات.

محەمەد کاک أحمد/ڕۆژنامەنوس لە ماڵپەڕی(Pishti-News)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button