
چه‌كدارێكی داعش له ئه‌سینا كه داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو، له لایه‌ن هێزی ئه‌منی یۆنانه‌وه ده‌ستگیر كرا
چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش، ئه‌م جاره‌یان له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه خه‌ڵكی سوریایه ڕۆژی 19/11 له لایه‌ن پۆلیس و دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و له ساڵی 2018ه‌وه ڕووی له وڵاتی یۆنان كردبوو و داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو، له‌و كاته‌وه له كه‌مپی ئێلێۆناسی له ئه‌سینا ده‌ژیا له گه‌ڵ خێزان و 5 منداڵی.
سوریه ته‌مه‌ن 27ساڵه‌كه تۆمه‌تباره به به‌شدار كردنی چه‌ند كوشتنی سڤیل له سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شداری كردنی له چه‌ند كارێكی تیرۆریستی ڕێكخراوی داعش.
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ئه‌و په‌نابه‌ره سوریه ده‌ركه‌وتووه، كاتێك كۆمه‌ڵێك جڤیلیان ده‌ستگیر كردووه و به نیازین هه‌موویان بكوژن. وه‌ك دیاره، كه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتن و تیرۆر ده‌یان هاوڵاتی سڤیل له سوریا.
ئه‌و چه‌كداره‌ی كه له كه‌مپی ئێلێۆناس ده‌ستگیر كراوه له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی چه‌كدارانی داعشدا ده‌ركه‌وتووه كاتێك له سوریا ژماره‌یه‌ك سڤیلیان ده‌ستگیر كردووه تاكو تیرۆریان بكه‌ن. ته‌ماشای چركه‌ی 0:03 بكه‌ن له سه‌ره‌تادا، گه‌نجێك به ملپێچێكی قاوه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ری پێ به‌ستووه، ئه‌وه، ئه‌و چه‌كداره‌یه كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دژه تیرۆری یۆنانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
https://www.youtube.com/watch?v=lNiZwsb3h9M&feature=youtu.be
به پێی میدیاكانی یۆنان، ئه‌م چه‌كداره له 28/03/2018 له گه‌ڵ خێزانه‌ی و 5 منداڵی گه‌یشتۆته یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه. له چاوه‌ڕوانیدا بوو مافی په‌نابه‌ری سیاسی وه‌ربگرێت و دواتر ڕوو له باكوری ئه‌وروپا بكات. له كاتی ده‌ستگیر كردنیدا به پۆلیسه‌كانی
چۆن ده‌ستگیر كرا
ڕۆژی 18/3/2020 ئه‌م په‌نابه‌ره سوریه تووشی ده‌مه‌قاڵیه‌ك ده‌بێت له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا له ناو ئه‌و كه‌مپه و دواتر ئه‌وان سكاڵای له سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و پۆلیسی بۆ بانگ ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ ڕۆژی 19/11/2020 پۆلیسی و دژه‌تیرۆر دوای هه‌موو زانیاریه‌كان، توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن. له كاتی ده‌ستگیر كردنیدا له بنكه‌ی گشتی ئاسایشی ئه‌سینا، دانی نا به تاوانه‌كانی و گوتی كه ئه‌و چه‌كداری داعش بوو.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News