
دوای به ده‌ستهێنانی چه‌ند زانیاریه‌ك، ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان توانی عێراقیه‌ك له ئه‌سینا ده‌ستگیر بكات به تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی
عێراقیه‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه و خاوه‌نی 4 منداڵه، له ساڵی 2018وه له دورگه‌ی لێسڤۆسه‌وه ڕووی له یۆنان كردبوو و داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو. دوای ماوه‌یه‌ك دوو ڕه‌فزی وه‌رگرت له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌و هه‌ر داوای كردبوو دادگا لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی بكات تاكو مافی په‌نابه‌ری له‌م وڵاته وه‌ربگرێت. هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگا بوو.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و دژه تیرۆری ئه‌سینا توانی چه‌ند زانیاریه‌ك به ده‌ست بێنێت، له سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌ستگیری كرد.
چۆن ده‌ستگیركرا
دژه تیرۆری یۆنان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند زانیاریه‌كیان ده‌ستكه‌وت سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه كه له ساڵی 2014وه ئه‌و چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش بوو له عێراق. ساڵی 2015 داوا كرابوو ده‌ستیگربكرێت.
دژه تیرۆری ئه‌سینا و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان به‌په‌له به‌دوای گه‌ڕان و توانیان ڕۆژی دووشه‌ممه له سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌ستگیری بكه‌ن. گرته ڤیدیۆیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و عێراقیه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 2014 و 2015 به كلاشینكۆفێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی داعش و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی قسه ده‌كات. ئه‌و گرته ڤیدیۆیه پێش مانگێك كه‌وته ده‌ستی دژه تیرۆر و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان و له‌و كاته‌وه بڕیار درا بیدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن. دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی پاتیسیا له سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌ستگیریان كرد.
به‌دواداچوونی پۆلیسی ئه‌سینا
له دوێنێوه پۆلیس و دژه تیرۆری ئه‌سینا له ماڵه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن به دوای به‌ڵگه‌ی دیكه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی و كاره‌كانی له یۆنان. ده‌گوترێت كه له‌و كاته‌ی هاته اكی یۆنان، ڕیشی لادا و جلوبه‌رگی جیاوازی پۆشی تاكو كه‌س گومانی لێ نه‌كات. ئه‌و كه‌سێكی هێمن بوو له یۆنان و ئامانجی ئه‌وه بوو‌و ڕوو له وڵاتانی سه‌نته‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كرا و لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت به تۆمه‌تی به‌شداربوونی له ڕێكخراوی چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News