
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان، له چاوپێكه‌وتنێك دا بۆ ئاژانسێكی كوردی (BasNews), ئاشكرای كرد، كه له ئێستا دا چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیپۆرت كردنی په‌نابه‌رانیان بۆ وڵاته‌كانیان ڕاگرت.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكا له چاوپێكه‌وتنێك دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، ھەریەکە لە وڵاتانی ھۆڵەندا و نەرویج و سوید، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانیان بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە.
له هه‌مان كات دا، چه‌ند وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له پلانی داهاتوویان دا، به نیازن په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر دیپۆرت بكه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، یه‌كێك له‌و وڵاتانه، ولاتی به‌ریتانیایه كه تا ئێستاش په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ده‌ڵێت:
”بەھۆی دیپۆرتکردنەوە و مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵیاندا، زۆرێک لە پەنابەران باری دەرونییان تێکچووە و تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بن ھەندێکیان پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە، بۆیە پێشنیاز و داواکاریمان داوەتە نوێنەری ئەو وڵاتانە کە لەبری دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە کە ھەزاران یۆرۆی تێدەچێت، رێگەی گونجاوی دیکە بدۆزنەوە”
سه‌رچاوه BasNews و ده‌زگاو لوتكه بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان