
چووپێك به 24 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاو كه‌وت (؟)
منداڵێك گیانی له ده‌ستداوه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چووپێك به 24 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی سامۆسی یۆنان ژێر ئاو كه‌وت (؟)
زۆربه‌ی میدیاكانی یۆنان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چووپێك به 24 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی سامۆسی یۆنان، ژێر ئاو كه‌وت و ته‌رمی منداڵێش دۆزرایه‌وه.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وزاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و پێیان ڕاگه‌یاندین كه هیچ یه‌ختێك یاخود چووپی كۆچبه‌ر ژێر ئاو نه‌كه‌وتووه، چونكه كۆچبه‌ره‌كان له وشكانی دورگه‌ی سامۆسدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرانه‌وه و ده‌ستگیر كران.
پشتی-نیوز: له میدیاكانی یۆنان باس له ژێر ئاو كه‌وتنی چووپێك ده‌كه‌ن و ته‌رمی منداڵێكیش دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان: به‌ڵێ ته‌رمی منداڵێك هه‌یه له نێو كۆچبه‌ره‌كاندا به‌ڵام هیچ به‌له‌مێك یاخود چووپێك له ئاو دا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ژێر ئاو كهوتوبێت. سه‌ره‌تا 6 كۆچبه‌ر نادیار بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌وانیش كه خۆیان شاربدۆوه، ده‌ستگیر كران.
پشتی-نیوز: كه‌ی ئاگادار كرانه‌وه له ڕووداوه‌كه و چۆن؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان: ئه‌مشه‌و دوای كاتژمێر 12:00، هاوڵاتیه‌ك كه كۆچبه‌ره‌كانی له وشكانی بینیبوو، هێزی ده‌ریاوانی و پۆلیسی لێ ئاگادار كرده‌وه. دوای چه‌ند كاتژمێرێك هه‌موویان له وشكانیدا ده‌ستگیر كران نه‌ك له ناو ئاودا.
ته‌رمی منداڵه‌كه كه كوڕێكه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دورگه‌ی سامۆس كرا و هه‌موو كۆچبه‌ره‌كانی دیكه سه‌لامه‌تن.
له ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بهڕێونهری Pishti-News