په‌نابه‌ران

چوپێك بە‌ 12 كۆچبە‌رە‌وە‌ ژێر ئاو كە‌وت

تا ئێستا 4 كە‌سیان نادیارن

بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ بە‌لە‌مێك بە‌ 12 كۆچبە‌رە‌وە‌ لە‌ ئاوی نێوان توركیا و یۆنان دا لە‌ كاتی پە‌ڕینە‌وە‌یان بە‌لە‌مە‌كە‌ ژێر ئاو كە‌وت.

بە‌ پێی زانیاریە‌كانی ماڵپە‌ڕی Pishti-News, كۆچبە‌رە‌كان لە‌ رووباری ئێڤرۆس بە‌ چوپێكە‌وە‌ ھە‌وڵیان دا لە‌ ئاوە‌كە‌دا بپە‌ڕنە‌وە‌ بە‌ڵام لە‌ ناكاو دا چوپە‌كە‌یان كون بوو و ژێر ئاو كە‌تن. 8 كە‌سیان توانیان خۆیان رزگار بكە‌ن و داوای ھاوكاری بكە‌ن بە‌ڵام تا ئێستا 4 كە‌سیان لێ خنكان و تا ئێستا تە‌رمی 3 منداڵ دۆزراوە‌تە‌وە‌ و یە‌كێكی دیكە‌یان نادیارە‌…

لە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنیدا، بە‌ڕێوبە‌ری پشتی-نیوز بە‌ پۆلیسی سە‌ر سنوری یۆنان پێان ڕاگە‌یاندین، گشت كۆچبە‌رە‌كان كوردن و لە‌ 12 كە‌سیان دا 8یان توانیان بگە‌نە‌ خاكی یۆنان و ئێمە‌یام لە‌ رووداوە‌كە‌ ئاگادار كردە‌وە‌ و تا ئێستا ڵێكۆڵینە‌وە‌ لە‌ رووداوە‌كە‌ دە‌كە‌ین.

ھە‌روە‌ھا بە‌ پێی وتە‌ی یە‌كێك لە‌ رزگار كراوە‌كان، لە‌و 4 كە‌سە‌ی كە‌ خنكاون 3 كە‌سیان منداڵن و تە‌رمیان دۆزراوە‌تە‌وە‌ و بە‌ دوای چوارە‌میان دە‌گە‌ڕێن.

Pishtiwan Jaf

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button