په‌نابه‌رانجیهان

چوپێك بە 43 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت

بەلەمێك بە 43 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو كەوت.
نزیك كەنارئاوەكانی توركیا بەلەمێك جۆری چوپبە 43 كۆچبەرەوە بەڕێكەوتن. بەرەو یەكێك لە دورگەكانی یۆنان، بە پێی میدیاكانی توركیا بە هۆكارێكی نادیارەوە بەلەمی كۆچبەرەكان ژێر ئاو كەوتون، بە پەلە هێزی دەریای توركیا گەشتە شوێنی ڕووداوەكەو كە دەكەوێتە نزیك ناوچەی بۆدروم،
توانیان 31 كۆچبەر ڕزگار بكەن و پاشان 2 یەختی دیكەی هێزی دەریای توركیا پاش چەند كاتژمێرێك تەرمی 12 كۆچبەریان دۆزیەوە.
بە پێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی Pishti-News لە سەرەتای ساڵی 2019 تا ئێستا 555 كۆچبەر لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەست داوە.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button