
چۆنێتی خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆرۆنا
بۆئەوەی خۆمان بپاڕێزین لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە COVID-19،ئەگەر هەموو ڕێنمایەپزیشکیەکان جێبەجێ بکەین ئەوادەتوانین خومان لەم ڤایرۆسە دوور ڕاگرین
پزیشکان داوا لەهاولاتیان دەکەن ئەم ڕێنمایانە جێبەجێبکەن، تاوەکو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن
1. دەست شۆرین بەئاو وسابوون یان جێلی دەست پاکەرەوە.
2. هەوڵبدەن دەست نەدەن لە چاو، لوت، دەم
3. خۆتان دوور ڕابگرن،واتا نزیک نەکەوتنەوە لەخەڵکی یاخود شوێنی گشتی و کەمکردنەوەی پەیوەندیەکانتان لەگەل چواردەورتان،ئەگەر پێوستی کرد کەسێک ببینن ئەوادەبێت کەمتر لەدوومەتر نزیک یەکدی نەبنەوە.

4. هەمیشە دەسکێش و دەمامک بەکاربێنن لەکاتی چوونەدەرەوە لەماڵەکانتان

5. ئەگەر هەستان کردباری تەندرووستیتان باش نیەو ناجێگیرە ئەوالەماڵ بمێنەوە، ئەگەر تا یاخود کۆکەو کێشەی هەناسەدانتان هەیە، هەوڵدەن دووربکەونەوە لە ئەندامانی خێزانەکانتان لەهەمان کاتدا پەیوەندی بکەن بەدکتۆر یاخود نەخۆشخانەکان و ئەوڕێنمایانەی پێتان دەگوترێت جێبەجێی بکەن.
6. لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئەو وڵاتەی تیدا نیشتەجێی جێبەجێ بکە، بۆپاراستنی تەندرووستی خۆت ودەوربەرت.
بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆهەمووتان
هەورامان خالید :پەیامنێری Pishti-News