په‌نابه‌رانجیهان

چۆن مووچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گریت…

ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێكی نوێیت و هاتویته‌ ناو خاكی یۆنان و موچه‌ت نیه‌ ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت بۆی ناوت داخڵی سیسته‌می UNHCR ببێت.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ داوای مافی په‌نابه‌ریت كردبێت له‌ وڵاتی یۆنان و وه‌ره‌قه‌ی 6 مانگیت هه‌بێت ( ئۆزبایز ) پاشان له‌ Viber & Whatsapp له‌ ڕێگه‌ی نامه‌وه‌ ڕه‌سمی ئه‌وراقه‌كانت و ناونیشانت ده‌نێریت بۆیان و ئه‌وانیش وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ قبوڵ كراوه‌و چاوه‌ڕوان ئه‌بیت تا ته‌له‌فونت بۆ ده‌كه‌ن و موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

150 یۆرۆ : كه‌سی سه‌رو 18 ساڵ

280 یۆرۆ : 2 كه‌سی پێكه‌وه‌ یاخود دایك و باوك و منداڵێك

340 یۆرۆ : خێزانێكی 3 كه‌سی

400 یۆرۆ : خێزانێكی 4 كه‌سی

450 یۆرۆ : خێزانێكی 5 كه‌سی

500 یۆرۆ : خێزانێكی 6 كه‌سی

550 یۆرۆ : خێزانێكی 7 كه‌سی یان زیاتر..

ئه‌م موچه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی كارتی بانكی ده‌درێت و په‌نابه‌ران كارتی بانكیان بۆ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن UNHCR به‌ڵام ئه‌م كارته‌ ته‌نها بۆ موچه‌یه‌و ناتوانی ئاڵوگۆڕی پاره‌ی پێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا یان پاره‌ی تێ بكه‌یت،

ئه‌م كارته‌ ته‌نها له‌ ناو یۆنان كارده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یۆنان كاری پێ بكه‌یت ڕاسته‌وخۆ كارته‌كه‌ت له‌ ئیش ده‌كه‌وێت به‌ یه‌كجاری .

له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ ده‌توانن ناوی خۆتان به‌ نامه‌ تۆمار بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی واتس ئه‌پ و فایبه‌ر :

00306907793468  كوردی – توركی – ئینگلیزی

00306944514441  عه‌ره‌بی

00306940716099 فارسی

ئه‌دره‌سی ڕێكخراوه‌كه‌ :

Leoforos Vouliagmenis 511

كاتی په‌یوه‌ندی كردن ڕۆژانی 2 شه‌مان تا هه‌ینی كاتژمێر 9 بۆ 3ی دوانیوه‌ڕۆ پێویسته‌ ئه‌و ژماره‌ موبایله‌ی ده‌یده‌یت به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ نه‌یگۆڕیت یان له‌ كاتی گۆڕینیا ئاگاداریان بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردیت ژماره‌كه‌ت داخرابێت ناوت ده‌سڕێته‌وه‌و كاره‌كانت ڕاده‌وه‌ستێنن و كه‌ داوای بكه‌یته‌وه‌ ده‌بێت دیسانه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌سپێ بكه‌یته‌وه‌و چاوه‌ڕێ بكه‌یته‌وه‌.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button