کوردستان

چیای کوڕی نەوشیروان مستەفا موڵکێکی گەورەی سلێمانی دەکڕێت

 

بەپێی زانیاریەکانی (پشتی-نیوز) د. شۆڕش خاڵی چیا دوو رۆژ پێش جەژنی رەمەزان بازاڕی زێڕنگرانی حەوزە وشکەکەی لەناوجەرگەی سلێمانی کڕیوە بە بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە زیاتر لە 100 دوکانە بەپێی زانیاریەکان شۆڕش ئەو بازاڕەی بۆ چیا کڕیوە و مامەڵەی کڕینەکەشی لە رێگای فریادی خاوەن کۆمپانیای فریاد بۆ مۆبایل کڕدراوە کە پشكی محەمەد تۆفیق و چیا لەو کۆمپانیایە هەیە و شەریکن، ئەم کارەی چیا ناڕەزایی زۆری لێ کەوتووەتەوە چەند کەسێک چوونەتە لای و پێیان گوتووە ئەو پارە و سەروەت و داهاتە هی گۆڕانە تۆ بازرگانی و وەبەرهێنانی پێوەدەکەی، ئەمەش ناوبانگی باوکت ناشرین دەکات. لەوەڵامدا چیا وتوویەتی من هەرچیم هەیە هی باوکم بووە ئەو بۆی بەجێهێشتووم و ئەگەر بیویستایە بۆ من نەبێت نەیدەکرد بەناوی خۆیەوە و چەندین جاریش باوکم پێی گوتووم دوای خۆم ئەم پیاوانە بەکاربێنە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button