کوردستان

چیرۆكێك بۆ ئەمڕۆی كورد و كوردستان !

ئەم چیرۆکە بۆ ئەمرۆی کورد و كوردستان
…….
دەگێرنەوەو دەڵێن جارێک پادشایەک هەبوو، ئاڵۆزی کەوتبووە شانەشینەکەی و دەویست بزانێت لەوڵاتەکەی چی دەگوزەرێت، بۆیە بڕیار دەدات راوێژکارە لێهاتووەکانی بنێرتە سەرشەقام بۆ ئەوەی زانیاریی بۆ کۆبکەنە.
دوای ماوەیەک راوێژکاران دەگێرنەوەو دەڵێن “قوربان شار ئارامەو، هەمووی تەمەن درێژیت بۆ دەخوازن، ئەو ئاڵۆرییەش هەیە، کۆمەڵێک منداڵن، دڵنیابە زوو بێزار دەبن، پارەیان بدەینێ یەکسەر دەچنە ماڵەوە”.
بەڵام پادشاکە دڵی کەسکینی نایەت و بڕیار دەدات ئەمجارە چێشت لێنەرەکەی بنێرە سەرشەقام و، پێی دەڵێت ” زانیاریی ووردم بۆ بهێنە چی روودەدات”.
دوای کاتژمێرێک، چێشت لێنەرەکەی پادشا بەخێرایی دەگەرێتەوە کوشک و دەڵێت ” گەورەم ئێستا شانەشینی بەجێبهێڵە، چونکە خەڵک دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر کوشک و بکوژن و، هیچ رێگا چارەیەکیش لەبەردەمت نەماوە”.
پادشاش بەقسەی چێشت لێنەرەکەی دەکات و دەست بەجێ وڵاتەکەی جێدەهێڵێت و لەرێگا پێش گەیشتن بەمەنفا، هاوڵاتیانی کودەتا دەکەنە سەر پادشاو، هەمووی بەداوی دەگەرێن بۆ ئەوەی لەسێدارەی بدەن.
کەسیش ئومێدی تەمەن درێژی بۆ نەدەخواست و هەمووی دژی بوون و، تا لەمەنفاش مرد نەیتوانی بگەرێتەوە وڵاتەکەی.

كارزان حمید

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button