له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس چیپراس سه‌ردانی ئه‌نعه‌ره‌ی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێری له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆگان ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا و به تایبه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه ڕه‌گایه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌منی توركیا و یۆنان. هه‌روه‌ها باسی خاڵه ناكۆكه‌كانی هه‌ردوولا كران و به‌ڵێنیان دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكه دا، چاره‌سه‌ری ئه‌و خاڵانه‌ش بكرێن.
ئه‌لێكسیس چیپراس له وتاری خۆیدا باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا باس له بار و دۆخی په‌نابه‌رانیش كرا و داوای كرد كۆنترۆڵ سه‌ر سنوره‌كان هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له قاچاخچی و بانده‌كان و تیرۆرستان بكه‌ن سنوره‌كان ببه‌زێنن. هه‌روه‌ها وتی كه پێویسته توركیا په‌نابه‌ری زیاتر وه‌ر بگرێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دیپۆرت ده‌كركێنه‌وه.
چیپراس:
رێكه‌وتین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته پێكه‌و كار بكه‌ین بۆ ده‌ستگیر كردنی قاچاخچی و بانده‌كان و پاراستنی سنوره‌كانمان. ئه‌مه پاڵپشتی خۆمان بۆ توركیا دووپار كرده‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 4 ملیۆن په‌نابه‌ری له خۆی گرتووه.
له به‌رامبه‌ر دا سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، باسی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی كرد له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران و ڕایگه‌یاند، كه توركیا تا ئێستا 4 ملیۆن په‌نابه‌ری له خۆی گرتۆته به‌ر و زیاتر له 35 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كردووه، به‌ڵێنیكانی خۆی جێ به جێ كردووه. له هه‌مان كات دا یه‌كێتی ئه‌ورووپاش پێویسته ئه‌و رێكه‌وتنی كه له گه‌ڵ توركیای واژوو كردووه، جێ به جێی بكات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News