سپۆرت

چێڵسی و ئەی سی میلان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دوو یاریزان لە نێوانیان ڕێك دەکەون

هەردوو یانەکە لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دوو هیرشبەر لە نێوانیان رێكەوتوون و بڕیارە لە گواستنەوەی زستانە گواستنەوەکە ئەنجام بدەن.

ماڵپەرێ (90min)ــی وەرزشی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی ڕێکەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕکردن لە نیوان هۆنزالۆ هیگواینی ئەرژەنتینی و ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی لە گواستنەوەی زستانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە لەسەر دوای ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری چێڵسی ئەم پێشنیارە کراوە بۆ یانەی ئەی سی میلان و یانە ئیتالیەکەش رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەم ئاڵوگۆڕە.

جێگای ئاماژەیە بە پێی راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانەوە پێشتر لە لایەن یانەی بەرسلۆنەی ئیسپانیەوە گرنگی زۆر دەدرا بە تواناکانی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ شوینگرتنەوەی لویس سواریزی هێرشبەری یانە ئیسپانیەکە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری  Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button