کوردستان

چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی داوایەك ئاڕاستەی بارزانی دەكەن

چەند بەرپرسێکی باڵا ی ناو یەکێتی نیشتیمانی داوایان ئاراسته‌ی بارزانی کردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو پارتی و واز لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بهێنن.

چەند ئەندامێک لە پۆستە جیا جیاکانی حیزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، داوایەکیان ئاڕاستای پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و تێیدا داوای هاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی دەکەن و یەکێتی بەجێ ده‌هێڵن،
لە داواکەدا هاتووە، و دەڵێن ئێمە نازانین، سیاسەت و پلانەکانی یەکێتی و ڕێبازە مەزنەکەی مام جەلال بە چی ئاراستەیەک دەبرێت، و چی بە سەرهاتووە.

هەروەها باسی ئەوە دەکەن کە یەکێتی باوکی مردووە، نەیان هێشت کفنی باوک زەرد بێت خیانەت لەڕێبازوو گۆڕەکەی مام کرا،
بۆیە بە مردنی مام جەلال میراتی یەکێتی چەند مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی نزیک لە بنەماڵە ،بەش و ڕەش دەکەن و هەتا ئاگایان لە خۆشیان نیە چی دەکەن بەرامبەر خۆیان و مێژوو.

هەتا لە تاو پلەو پۆست و پایە خەریکە سەری خۆمان ئەخۆن.
بۆیە ئەگەر پارتی ڕەزامەندی لەسەر قبوڵکردنمان بدات، ئێمە بەو پەڕی دڵسۆزی خزمەتی خاک و نیشتمان دەکەین لەسەر ڕێبازە مەزنەکەی بارزانی و مام جەلال .

ئارۆس محمد

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button