ڕونكردنەوەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە ئێستا ڕوو لە ئەوروپا دەكەن’
ئەو كەسانەی بە ڕێگای نا یاسایی لە خاكی توركیاوە ڕوو لە یۆنان دەكەن یان ئیتاڵیا جیاوازن لەو كەسانەی كە بە ڕێگایی یاسایی دێنە ئەوروپا
١- ئەوكەسانەی كە بە قاچاخ دێن لە توركیاوە بۆ یۆنان ھەندێكیان لە دوورگەكان دەگیرێن و پەنجە مۆر دەكرێن ئەگەر گیرایتو پەنجە مۆریان كردی باشتر وایە خۆت ھەوڵی ئەوە نەدەی كە بێیتە ئەسینای پایتەخت ھەر بۆیە دەبێت چاوەڕێ بكەی لە ڕێگەی UN كارت بۆ بكرێت دواتر دەھێندرێیتە ئەسینا ئەوكات وەك ھەر كۆچبەرێكی دیكەی كاری سۆسیالت بۆ دەكرێت جێگاو بانت پێدەدرێت
بەپێچەوانەوە بێبەش ئەبێت لە پێدانی خزمەتگوزاری.
٢- ئەو كەسانەی كە بە ڕێگای ڤیزا یاخوود یاسایی دێنە ئەوروپا پێویستە لە ھەمان وڵاتی خاوەن ڤیزا خۆی تەسلیم بكاتو خۆی بە كۆچبەر بناسێنێت بەپێچەوانەوە لە ھەر وڵاتێكی دی خۆی تەسلیم بكات ئەگەرێكی باش نابێت بۆی بۆیە ئەو كەسانەی كە بە یاسایی دێنە ئەوروپا پێویستە كێسێكی باشیان ھەبێت تاوەكو كاریان بۆ بكرێت وەك كۆچبەر بناسرێن !!
٣- ئەوروپا زیاتر كار بۆ ئەو كۆچبەرانە دەكات كە بە خێزانی ڕوو لە ئەوروپا دەكەن كەمتر بایەخ بە زگورد تاكە كەس دەدرێت.