جیهان

چەند ولاتێکی یەکێتی ئەورووپا 1500 پەنابەر لەیۆنان وەردەگرن

ئەڵمانیا ڕایگەیاند کەچەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا ڕازین لەسەر وەرگرتنی 1500پەنابەر لەوڵاتی یۆنانەوە

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو حوکمەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کەچەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپاو هاوپەیمانان ڕازین لەسەر 1500پەنابەری منداڵی خوارتەمەن 18ساڵ لەدوورگەکانی یۆنانەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی حوکمەتی ئەڵمانیا بڕیاروایە بەمزوانە 1000 تا 1500پەنابەری منداڵی خوارتەمەن 18ساڵ کەبێ خێزانن ونەخۆشن ڕاستەوخۆ بگوازرێنەوە بۆچەند وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئەڵمانیا نایەوێت جاری ناوی وڵاتەکان ئاشکرابکات.

وتەبێژی حوکمەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەمانەوێت پشتگیری لە یۆنان بکەین لەم بارو دۆخە دژوارەدا کەبەزووترین کات 1500پەنابەری منداڵ لەولاتی یۆنان بگوازرێنەوە

بەتایبەتی ئەومنداڵانەی نەخۆشن و پێویستیان بەچارەسەری پزیشکی تایبەت هەیە، هەروەها زۆرینەی ئەومنداڵەکچانەی کە تەمەنیان خوار 14ساڵە

چەند ڕۆژێکە پارتە چەپەکانی ئەڵمانیا جەخت لەیەکێتی ئەوروپادەکەن، بەتایبەت لە بەرلین کەئەومنداڵانەی تەمەنیان خوار18ساڵە لەکەمپەکانی دوورگەکانی یۆنان گیریان خواردوە چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە و  بکرێنە ئەندامێکی خێزانێکی ئەوروپی

بڕیاروایە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ئیلفا یۆهانسۆن سەردانی ئەسینا بکات لەگەڵ وەزیری پەنابەرانی یۆنان کۆببێتەوەو لەسەر چونێتی گواستنەوەی ئەم پەنابەرانە، ڕێکبکەون

ھەورامان خالید

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button