په‌نابه‌ران

چە‌ند زانیاریوكی فە‌رمی لە‌ سە‌ر دابە‌شكردنی پە‌نابە‌ران

دوای ئە‌وە‌ی كە‌ چە‌ند رێكخراوێك پە‌یوە‌ندیان كرد  بە‌ پە‌نابە‌رانی كە‌مپە‌كانی یۆنان و لێیان پرسیوە‌ ئایە‌ لە‌ یۆنان دومێننە‌وە‌؟ ئایە‌ كە‌س و كاریان ھە‌یە‌ لە‌ وڵاتانی یە‌كێتی ئە‌وروپا؟ ئایە‌ دە‌یانە‌وێت سە‌ردانیان بكە‌ن؟ ئایە‌ ھیچ كارێك ؟ 

لە‌ نێو زۆربە‌ی پە‌نابە‌رە‌كانی یۆنانە‌وە‌ بڵاو كراوە‌تە‌وە‌ كە‌ گوایە‌ ئە‌مە‌ بۆ مە‌بە‌ستی دابە‌شكردنیان بووە‌ بە‌ وڵاتانی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا لە‌ داھاتوودا

وە‌ك تیمی ڕۆژنامە‌وانی Pishti-News پە‌یقە‌ندیمان كرد بە‌ UNHCR لە‌ ئە‌سینا و گفتو گۆمان كرد لە‌ گە‌ڵ وتە‌بێژی ئە‌و ڕێكخراوە‌ سە‌بارە‌ت بە‌م ھە‌ڵمە‌تە‌.

خاتو ستێلا نانو (Stella Nanou) وتە‌بێژی ڕاگە‌یاندنی UNHCR لە‌ یۆنان و بە‌ پشتی-نیوزی ڕاگیاند:

ئە‌م پرسیارانە‌ی كە‌ ماوە‌یە‌كە‌ لە‌ لایە‌ن ڕێكخراوە‌كان ئاراستە‌ی پە‌نابە‌ران دە‌كرێن ھیچ پە‌وە‌ندی بە‌ دابە‌شكردنی پە‌نابە‌ران بە‌ وڵاتانی یە‌كێتی ئە‌وروپا نیە‌، بە‌ڵكو بۆ كۆكردنە‌وە‌ی زانیارییە‌ (Data Collection) بۆ UNHCR و ڕێكخراوە‌كانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی چە‌ند زانیارییە‌ك لە‌ سە‌ر ئە‌و پە‌نابە‌رانە‌ی كە‌ لە‌ یۆنان، وە‌ر بگرین.

ھە‌روە‌ھا، وە‌زارە‌تی پە‌نابە‌رانی یۆنانیش پرۆگرامێكی ھە‌یە‌ بە‌ ناوی ئیلیۆس (hlios) بۆ دۆزینە‌وە‌ی ھە‌لی كار و دامە‌زراندنی پە‌نابە‌ران لە‌ یۆنان. بە‌و ھۆیە‌وە‌ داوا لە‌ پە‌نابە‌ران دە‌كرێت، چ كارێك دە‌زانن یاخود بڕوانامە‌یان لە‌ چ بە‌شێكدا ھە‌یە‌، بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ داھاتوودا كە‌ مافی پە‌نابە‌ریی وە‌ر دە‌گرن، ئێمە‌ بتوانن لە‌ چە‌ند كارێكدا دایانمە‌زرێنین.

وتە‌بێژی UNHCR, جە‌ختی لە‌وە‌ش كرد كە‌ ئە‌وە‌ی باس دە‌كرێت، سە‌بارە‌ت بە‌ دابە‌شكردنی پە‌نابە‌ران بە‌ وڵاتانی یە‌كێتی ئە‌وروپا، بە‌ سە‌رۆكایە‌تی وڵاتی فە‌ڕە‌نسا، لە‌ ئێستادا تە‌نیا بۆ ئە‌و پە‌نابە‌ر و كۆچبە‌رانە‌ن كە‌ لە‌ دە‌ریای ناڕە‌ستدا ڕزگار دە‌كرێن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button