
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر دوای ڕاهێنەری یانەکەیان بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی یانەی ڕیال مەدرید تەرخان کردووە.
ڕۆژنامی (The Sun)ــی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر داوای (ماویرزیۆ ساری)راهێنەری یانەکەیان بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ( ئیسکۆ)ــی ئیسپانی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید تەرخانکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە یانەی چێڵسی بڕیارە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە لە مانگی یەك گریبەستی فەرمی پێشکەش بە یاریزانە ئیسپانەیەکە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانە ئیسپانییەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کێشەی هەیە و ڕاهێنەری یانە ئیسپانەییەکە کاتی کەم دەدات بۆ یاریکردن بە یاریزانەکە، ئەمەش نیگەرانی یاریزانەکەی لێ کەوتۆتەوە و بەوهۆیەوە چەندین یانەی تری ئینگلیزی چاویان بڕیوەتە تواناکانی یاریزانەکە.
ئیسکۆ لە ساڵی ٢٠١٣ لە یانەی مەلەگەی ئیسپانیەوە پەیوەندیکردووە بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەژداری ١٦٨ یاری کردووە و ٣٣ گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە.
هەڵۆ بەرزنجی
پەیامنێری Pishti-News