
ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 17/02/2019 ڕاگه‌یندراوێك به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی بڵاو بۆته‌وه به ناوی UNCHR, كه تێیدا ئاگاداریه‌ك به گشت په‌نابه‌ران ده‌دات كه له كه‌مپه‌كانی یۆنان ده‌ژین.
له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا باسی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆره له وڵاتی یۆنان ده‌ژین و مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه و سودمه‌ندی پرۆگرامی ESTIA كه پرۆگرامێكه بۆ دابین كردنی خان و ماڵ بۆ په‌نابه‌ران. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌تووه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا 31/03/2017 روویان كردۆته وڵاتی یۆنان و سودمه‌ندبوون له‌و پرۆگرامه و تا ئێستاش له نێو خانوودا ماونه‌ته‌وه.
داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات تا به‌رواری 31/03/2019 ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن ، چونكه چی دیكه خانوی دیكه نه‌ماوه بۆ په‌نابه‌ران و به هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رنا له وولاتی یۆنان، ناتوانن بۆ گشتیان خان‌و دابین بكه‌ن. به‌و هۆیه‌وه له ڕاگه‌یاندراوه نافه‌رمیه‌كه كه لاو كراوه‌ته‌وه داوا له‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات، ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن، موچه‌كانیان ده‌بڕن.
ئێمه وه‌ك تیمی پشتی-نیوز تونایمان ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بیكه‌ین به كوردی و بۆتان بڵاو بكه‌ینه‌وه:
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
زانیاری لەسەر دەکردنی ئەو کەسانەی کە سودمەندن لە پرۆگرامی ESTIA
هەروەکو دەزانن خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە یۆنان کردووە و هیچ جێگایەکیان نییە و بەسەر دورگەکانی یۆنان‌دا دابەش بوونە و پرۆگرامی ESTIA ناتوانێت داواکاری ئەو هەموو پەنابەرە جێبەجێ بکات،
ئه‌و کەسانەی کە موستەفیدن لە پرۆگرامی ESTIA و داوای مافی پەنابەری ناکەن پێویستە لە پرۆگرامی ESTIA بڕۆنە دەرەوە
وەزارەتی پەنابەران بڕیاری دواوە ئەم دەرکردنە بەشێوەیەکی یەک لەدوای یەک بێت واتا (تەدریجی)
یەکەم جار ئەو پەنابەرانەی لە ناسراون لە پرۆگرامی ESTIA و ماوەیەکی زۆرە
بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی کە سودمەندبوونە لەم پرۆگرامە و خۆیان و کەسە نزیکەکانی نێو خێزانەکانیان بە پلەی یەکەم ئەو کەسانەی کە بڕیاریان بۆ دەرچووە و وەکو پەنابەر ناسراونی تاکو بەرواری ٣١/٧/٢٠١٧. بۆیە تۆ ئەگەر کەسێکیت لەو سودمەندانە پێویستە جێگای سەکەنت (حەوانەوەت) جێبهێڵیت تاکو بەرواری ٢٠١٩/٣/٣١، بەڵام ئەگەر یەک کەس لە خێزانێک سودمەند بووە لەو پرۆگرامە ESTIA و لەگەڵ خێزانەکەیدایە ئەوە دەکرێت بمێنێتەوە لەبەر یەکپارچەی خێزانەکەی
ئەگەر هەر کەسێک لەو ماوەیەدا جێگای حەوانەوەکەی جێبهێڵێت ئەوە یارمەتییە دارایەکانی تاوەکو ٣مانگ دوای دەرچوونی لە پرۆگرامەکە پێ دەدرێت
ەڵام ئەگەر لە پرۆگرامەکە نەڕۆیشتیتە دەرەوە و جێگای حەوانەوەت کە ESTIA دابینی کردووە ئەوە یەکسەر یارمەتییە دارایەکان و سەرجەم هاوکاریەکانت لێ دەبڕدرێت
ۆیە پێویستە بزانن ئەو کەمپانەی کە لە خێمە دروستکراون و پێشوازی لە پەنابەران دەکەن دوای دەرچونت لە پرۆگرامی ESTIA نا‌توانیت لەو جێگایانەش دوای جێگای حەوانەوە بکەیت
ئەو کەسانەی کە ئێستا دەتوانن بەشێوەیەکی کاتی بمێننەوە لە پرۆگرامی ESTIA
1. ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن و لە سەرەوەی ٧ مانگن، ئەویش لەبەر باری تەندروستی کۆرپەلەکانی نێو سکیان
ئەو ئافرەتانەش لەگەڵ کەسوکارە نزیکەکانیان تاکو ماوەیەک ڕێگایان پێ دەدرێت بە مانەوەیان
2. ئەو کەسانەی کە بە تەنیا دەژین و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تاکو حەواڵەی لیژنەی تەندروستیان دەکەن یان جێگا‌و ڕێگایان بۆ دەدۆزرێتەوە
3. ئەگەر یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خێزانێکنەخۆشیەکی سەختی هەب
نەخۆشیەکی سەختی هەبوو، گۆڕانی جێگاکەی مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات، ئەو خێزانانەش بەشێویەکی کاتی ڕێگایان پێ دەدرێت بە مانەوە
4. ئەگەر ئەو خێزانانە منداڵەکانیان لە قوتابخانە ناونوس کرابوون تاکو کۆتای ساڵ یارمەتییەکانیان پێ دەدرێت و دەمێننەوە
بەنسبەت خاڵی یەکەم و دووەم و سێهەم پێویستی بە ڕاپۆرتی پزیشک دەبێت و ئەو کاتە لیژنەکانی پڕۆگرامەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن کە بەشێوەیەکی کاتی بمێننەوە
زانیاری زیاتر و کاروچالاکییەکان و ئەم پرۆگرامە و دوای دەرچوونت لە پرۆگرامی ESTIA لەم نزیکانە دەتوانن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیجی کۆمسیونی سەردانی ماڵپەڕی
به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه نافه‌رمیه تا ئێستا و به زۆرینه‌ی په‌نابه‌ران دراوه له كه‌مپی لاریسا، ئێمه سبه‌ینێ رۆژی دووشه‌مه 18/03/2019 په‌یوه‌ندی به UNCHR ده‌كه‌ون و زانیاری زیاترتان بۆ ده‌خه‌ینه روو. بزانین تا چه‌نذ ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته!
چاوتان له سه‌ر ماڵپه‌ری Pishti-News بێت
زانیار جاف
په‌یامنێر و وه‌رگێری Pishti-News
ڕاگه‌یاندراوه‌كه كه بڵاو كراوه‌ته‌وه