خورهه لاتی ناوه راست

ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا: یۆنان په‌نابه‌ره‌كانی خۆی له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رناگرێته‌وه‌

چه‌ن رۆژێكه‌، میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ حكومه‌تی یۆنان رازی نه‌بووه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ كه‌ پێشوتر له‌ وڵاتی یۆنان په‌نجه‌ مۆر كراون و یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپایان، یۆنان بووه‌.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی یۆنان ڕاتی كردۆته‌وه‌، په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌لمانیا كه‌ په‌نجه‌مۆری یۆنانیان هه‌یه‌، وه‌ریان بگرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه‌، چونكه‌ به‌ پێی یاسای دوبلین، یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایان یۆنان بووه‌ و پێویسته‌ ئه‌و وڵاته‌ لێكۆلینه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ گه‌ڵ بكات.

له‌ ساڵی 2017، ئه‌ڵمانیا داوای كردووه‌ 2.312 په‌نابه‌ر بنێرێته‌وه‌ بۆ یۆنان و حكومه‌تی یۆنانیش سه‌ره‌تا ته‌نانه‌ت ره‌زامه‌ندی بۆ 81 په‌نابه‌ردا، به‌ڵام له‌ كۆتایدا، 1 په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرته‌وه‌. به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌سگای په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا، ساڵی 2017، ده‌بوایه‌ یۆنان 2.735 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا نشته‌جێ بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌لمانیا ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی یۆنان كه‌ 95% په‌نابه‌رانی وه‌ر نه‌گرتۆته‌وه‌ و تا ئێستاش یۆنان هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كێ فه‌رمی به‌و دۆخه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره‌كانی یۆنان وه‌رده‌گرێت

وڵاتی یۆنان تاكه‌ وڵاتی ئه‌وروپا نیه‌ كه‌ په‌نابه‌ره‌كانی خۆی وه‌رناگرێته‌وه‌. له‌ هه‌مان ساڵی 2017دا، ئه‌ڵمانیا داوای كرد له‌ هه‌نگاریا، 3.304 په‌نابه‌ری ئه‌و وولاته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌نگاریاش 1 په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی 2017دا، یۆنان داوای كردووه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا 5.800 په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت له‌ یۆنان به‌ مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به‌ كه‌سوكاریان، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا 3.189 په‌نابه‌ری له‌ یۆنان وه‌رگرت.

 

 

سه‌رچاوه‌: Deutsche Welle

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button