وه‌زاره‌ی په‌نابه‌رانی یۆنان ئۆزڤایزه‌كان ده‌گۆڕێت
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانڕایگه‌یاند:
ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له شاری ساڵۆنیك له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 17/6/2021 ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگایه بكه‌ن و ئۆزڤایزه‌كانیان بگۆڕن و دانایه‌كی نوێ جۆری كارت وه‌ربگرن.هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خاوه‌ن ئۆزڤایزن و ته‌نانه‌ت هی ئه‌وه‌نه‌ش كه زۆر ده‌مێكه به‌سه‌رچوون و درێژ كراونه‌ته‌وه تا 30/6/2021.
داوا ده‌كرێت له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له خانودان و سه‌ر به پرۆگرامی ESTIAن ، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن
https://apps.migration.gov.gr/applicant-card-rv/search و ژماره‌ی كه‌یسه‌كه‌یان تێدا تۆمار بكه‌ن، ڕۆژێكیان بۆ دیاری ده‌كرێت تاكو سه‌ردانی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن و ئۆزڤایزێكی نوێ وه‌ربگرن.
ئه‌م بڕیاره ته‌نها بۆ دانیشتووانی شاری ساڵۆنیكه یاخود ئه‌وانه‌ی سه‌ر به شاری ساڵۆنیكن، ده‌توانن سه‌ردانی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن له‌م ناونیشانه Πόντου 5 -περιοχή Λαχαναγοράς, 54628
هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت له داواكاران، 10 ده‌قه پێش كاته‌كه‌یان له‌وێ ئاماده بن، نه‌ك زوتر، ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بپارێزن و هه‌مووشیان ماسكیان به‌ستبێت.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News