
حکومه‌تی هه‌رێم دایناوه ڕۆژانه ٣١٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت (١٥ هه‌زار بۆ دامه‌زراوه‌ی حکومه‌ت) ، ٢٨٤ هه‌زار به‌رمیل به بۆری هه‌نارده بکات و ئه‌وه‌که‌شی بۆ پاڵاوگه‌کان، ئه‌و داهاته‌ی له نه‌وت ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ر به‌رمیلێک ٣٤ دۆلاره. کۆی داهاتی نه‌وت ده‌کاته ٣٧٥ ملیار دینار.
کۆی داهاتی وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ش ٨٥ ملیار دیناره. حکومه‌ت ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ موچه‌و ٦٠ ملیار بۆ خه‌رجی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت. پرسیاری ئێمه -هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه ئه‌م ٤٦٠ ملیاره‌ی داهات وه‌ده‌ستبێت، چونکه ئێوه داتانناوه هه‌موو نه‌وته‌که بفرۆشن، چی ده‌ده‌ن به قه‌رزی تورکیا؟ چی ده‌ده‌ن به قه‌رزی شه‌ش کۆمپانیای نه‌وتی، که پێشه‌کی پاره‌که‌ی وه‌رگیراوه؟. ئه‌گه‌ر عێراق خورمه‌ڵه بگرێت که به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ١١٠ هه‌زار به‌رمیله گرفته‌که زۆر گه‌وره ده‌بێت. چی ده‌که‌ن؟
بۆیه ئێمه پێمانوایه ئه‌م ٤٦٠ ملیار دیناره داهات به‌ده‌ستنایه‌ت. دواجار سه‌رۆکی حکومه‌ت وتی: که‌ی چه‌ند پاره هه‌بوو دابه‌شی ده‌که‌ین! بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک موچه به سیستمی پاشه‌که‌وت مانگانه نادرێت. پرسیارمانکرد:
-بڕه پاره‌یه‌کی زۆر له تورکیا‌و شه‌ش کۆمپانیا وه‌رگیراوه به فرۆشتنی نه‌وتی به پێشوه‌خت چی لێهاتووه؟ وتیان: له ئاینده‌دا وه‌ڵام ده‌رێنه‌وه.
– ١٠ ملیار دۆلاری بانکه‌کان ڕاکێشراوه چی لێهاتوه؟، وتیان دوای وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه. بۆ چاکسازی..-چاکسازی ده‌بێت له میلاکی پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانی و هێزه ئه‌منییه‌کان و خانه‌نشینی نایاسایی بکرێت، حکومه‌ت ئاماده‌یی بۆ ئه‌م چاکسازیه ده‌ربڕی.
-پێویسته ئه‌و پاره زۆره‌ی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی هێناوه یان بردویه‌تی، ئێستا ده‌ستبکات به گیرفانیدا بۆ موچه‌ی خه‌ڵک.. وه‌ڵام نه‌بوو
-پێویسته لێکۆڵینه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان بکرێت، ئه‌م موڵک و سامانه‌تان له کوێ بوو. وه‌ڵام نه‌بوو… �-چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزیمان خسته‌ڕوو، وتیان به‌دواداچون ده‌که‌ین. ئه‌نجام: -پرسیاره سه‌ره‌کییه‌کانمان تاوه‌کو ئێستا بێ وه‌ڵامن.
– موچه‌و ژیانی خه‌ڵک له ساڵی ئاینده‌دا خراپتر ده‌بێت.
– ده‌بێت ئه‌م حکومه‌ته هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و ئێمه پشتیوانی ناکه‌ین.
-ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دراوه بۆ چاکسازی له لیستی موچه‌خۆرو خانه‌نشینان جێبه‌جێبکرێت، کارێکی باشه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح