کوردستان

ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ داپه‌روه‌ری(د.به‌رهه‌م ساڵح)

ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ داپه‌روه‌ری(د.به‌رهه‌م ساڵح)

یه‌ک: ده‌ڵێن: بژێوی خه‌ڵک باش بکرێت. به‌ڵام ناڵێن چۆن؟..
ده‌بوو ئێستا هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌تان بکردایه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران ملیۆن دۆلاره‌ی براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌!
ده‌یان به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ و حکومه‌تی عێراقیش کاری تێدا ده‌کات، ده‌بوو لیژنه‌ی بۆ دروستبکرایه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون..
نه‌وتی ساڵی ٢٠٢١یش به‌پاره‌ی پێشوه‌خت فرۆشراوه‌، ئیدی موچه‌ چۆن دابین ده‌کرێت..
ده‌بوو به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی بڵێن: کوا پاره‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی نه‌وت؟ دوو مانگه‌ وه‌زیری نه‌وت هه‌ڵهاتووه‌ بیهێننه‌وه‌، ده‌بێت بزانین ئه‌م پارانه‌ی نه‌وت چۆن دابه‌شکراوه‌و!

پێمان بڵێن: چی له‌ حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن!، ئه‌گه‌ر نه‌وتی چوار ساڵی ئاینده‌ش فرۆشرابێت و نه‌وت نه‌بێت بیده‌یته‌ به‌غداو به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم نانێرێت. خه‌ڵک به‌چی بژی!

به‌داخه‌وه‌ ده‌یانجار باسی ئه‌مه‌مان کردوه‌، به‌ڵام که‌س لێمان ناپرسێت چۆن!

دوو: داوا له‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن تۆماری ده‌نگده‌ران پاکبکرێته‌وه‌، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌غدا دان به‌کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا نانێت و پێویسته‌ له‌ ڕێگای کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه‌ کار بکرێت بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران.

دڵنیابن به‌م جۆره‌….. دۆخی کوردوستان به‌ره‌وتاریکی ده‌چێت.
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button