
ئیتاڵیا سیاسیه‌كی توند به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به كا رده‌هێنێت
وڵاتی ئیتاڵیا له نێوان 4 مانگی ڕابردوودا 24,800 كه‌یسی په‌نابه‌رانی ڕه‌فز كردۆته‌وه و ڕێكخراوان و لایانگرانی په‌نابه‌ران ده‌ڵێن ئه‌م جۆره سیاسیه دۆخی په‌نابه‌ران له ئیتاڵیا خراپتر ده‌كات.
دوای گۆڕینی یاسای په‌نابه‌ران له ئیتاڵیا له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته، ماتێۆ سالڤینی، له مانگی 6ی تا مانگی 9ی 2018, ره‌فز وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له %25 زیادی كردووه. ئه‌و یاسایه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ڕێگه نادات به‌و په‌نابه‌رانه داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن له ئیتاڵیا، كه كارێكی نایاساییان ئه‌نجام داوه، یاخود مه‌ترسی و خه‌ته‌رن بۆ ئیتاڵیا…
به پێی ماڵپه‌ڕی Theguardianی به‌ریتانی، مانگی 1ی 2018 نزیكه‌ی 2.100 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت له ئیتاڵیا به‌ڵام له مانگی 1ی 2019 دا، ته‌نیا 150 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت.
ئینستیتوتێكی نوێده‌وڵه‌تی به ناوی ISPI ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای خسته روو و ده‌ڵێت:
له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 تا یانواری ساڵی 2018 له وڵاتی ئیتاڵیا، 17.500 په‌نابه‌ر ڕه‌فزیان وه‌رگرت، و له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 تا یانواری 2019, نزیكه‌ی 25.000 په‌نابه‌ر ڕه‌فزیان وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه له %25 ڕه‌فزی كه‌یسی په‌نابه‌ران له وڵاتی ئیتاڵیا زیادی كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ISPI ئه‌وه‌شی خسته روو، له دوای مانگی 6ی 2018 ئه‌م دوو حیزبه بوون به ده‌سه‌ڵاتی ئیتاڵیا، حیزبی یه‌كێتی و 5 ئه‌ستێره‌كان، مانگی سێپتێمبه‌ری 2018, نزیكه‌ی 19.500 (19.460) په‌نابه‌ر، ڕه‌فزیان وه‌ر گرت…