
ڕونکردنەوەیەک لەنوسینگەی ڕۆژنامەوانی د بەرهەم ساڵح
جێگری سەرکۆماری عیراق، نوری مالکی، لە چاوپیکەوتنی تەلەفزیۆنی کەناڵی دیجلە، باس لە ووتوێژیکی ساڵی ۲٠٠٦ دەکات لەگەل دکتۆر بەرهەم. کە سەبارەت بەقاچاخبردنی نەوت لە کێلگەی (نەفتخانە) لە خوارووی خانەقی بووە.
ئەو دیدارەی دکتۆر بەرهەم و نوری مالکی کەبۆ زیاتر لە ۱٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەداخەوە هەندێک میدیای جێی گومانیش دەیانەوێت وانیشان بدەن، کە مێژوویی ئەو گفتوگۆیە هاوکاتی مێژووی دوای ڕیفراندۆم و لەدەستدانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمە وەک ئەوەی بیانەوێت پەردەپۆشی شکستەگەورە و نوێکانیان بە لێڵکردنی ڕاستیەکانی ئەو دیدارە کۆنەوە بکەن.
لێرەدا دەمانەوێت،بۆ بەرگرتن لە چەواشەکاری، ڕونی بکەینەوە، کە راستیەکەی ئەوەیە ئەم بابەتە، دەگەریتەوە بۆ سالێ ۲٠٠٦. لەو دیدارەدا د بەرهەم وتویەتی ((ئەو بەقاچاخبردنە تەنها کاری یەک لایەن نیە، وەکو مالکی جەختی دەکردەوە، کە ئەو کارە تەنها پارتی بیت، چونکە ئەوکاتەش دکتۆر، بەرهەم وتویەتی: ئەم کاری بەقاچاخبردنی نەوتە لایەنی سەر بە پارتی و سەر بە یەکیتیشی تیادا بەشدارە. هەربۆیەش دوای ئەو گفتوگۆیە نوری ماڵکی و دکتۆر بەرهەم، ڕاستەوخۆ سەردانی جەنابی مامجەلال دەکەن بۆ ڕێگری لەو بەقاچاخبردنە، کە بە پێی زانیاری و وینەی مانگە دەستکردەکان، کاروانی تانکەرەکان دەگەیشتنە ئەففانستان و ناوەراستی ئاسیا.
لێرەشدا دووپاتی دەکەینەوە بەهیچ جۆرێک باسی جوڵانی هێز نەکراوە، و هەوڵدراوە لە ڕێگەی جەنابی مامجەلالەوە بەربەستی ئەکارە بکرێ. بۆیە بەگرنگی دەزانین دووپاتی بکەینەوە ئەوکات و ئیستاش لای دکتۆر بەرهەم تاڵانی نەوت و گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات، کاری تاک لایەن نەبوە و نیە، بەڵکە کاری هاوبەشی تۆڕێکی مشەخۆرە کە یاری بە موقەدەراتی گەل دەکات، و بەرژەوەندیەکانیان لەسەر کۆمپانیای هاوبەش و برابەشی و تاڵانی وڵات بنیاتنراوە، کە سنوورەکانی حیزب وناوچە و مەزهەب و نەتەوەشی تێپەڕاندوە و ئەم نیشتمانەیان بەم ڕۆژگارە ناخۆشە گەیاندووە.