کوردستان

ڕووداوی تەقەکردن لەدکتۆر کەمال لەسلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە

لە سلێمانى و هەولێر دژى تەقەکردن لە د.کەمال ئەحمەد گردبونەوەی ناڕەزای ئەنجامدراو بڕیاریشدرا بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر نۆرینگە تایبەتەکانى شارى سلێمانى دابخرێن.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە،(2018/12/4)،دکتۆر کەمال ئەحمەد پسپۆڕی نەشتەرگەری لەشاری سلێمانی تەقەی لێکراو دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا،وتوانردرا بەسەرکەوتوی نەشتەرگەری بۆبکرێت.
 
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم ڕووداوە لەسلێمانی وهەولێر گردبونەوەی ناڕەزای لەلایەن پزیشکانەوە ئەنجامدراو، داوای پاراستنی سەلامەتی پزیشکان و دوبارە نەبونەوەی ڕووداوی لەم جۆرەیان کرد، پزیشکانی سلێمانیش بڕیاریاندا وەک کاردانەوەیەک بۆماوەی 24کاتژمێر نۆرینگە تایبەتەکانیان دابخەن.
 
هەر لەدژی ڕووداوی تەقەکردن لەپزیشکەکەی سلێمانی “بەشێک لەپزیشکانى شارى هەولێر  گردبوونەوەیەکیان  دژى ڕووداوەکە کرد و لەبەیاننامەیەکیشدا ئەنجومەنى باڵاى سەندیکاى پزیشکانى کوردستان سەرەڕاى داواى ڕادەستکردنى تاوانبارانى ڕووداوەکە بە یاسا، داواشیانکرد یاسای ژمارە ٢٦ى ساڵى ٢٠١٣ ى تایبەت بە پارێزگاریکردن لەپزیشکان هەمواربکرێتەوە و بگونجێت لەگەڵ یاساکانی هەرێم”.

هەروەها سەندیکای پزیشکانی سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی ڕوداوەکەیانکرد و وەک هەڵوێستێک بڕیاریاندا بۆماوەی(24)کاتژمێر نۆرینگە تایبەتەکانیان دابخەن.

سەندیکاى پزیشکانى سلێمانى داواش دەکات بەپێی یاسا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنن کە دەستیان هەبووە لەڕووداوەکە.

دوێنێ ئێوارە دکتۆر کەمال ئەحمەد پسپۆڕی نەشتەرگەری دوای تەقەلێکردنی لەبەردەم نۆرینگەکەی خۆیدا بەسەختی برینداردەبێت ودواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا،و توانرا بەسەرکەوتوی نەشتەرگەری بۆبکرێت.

 

محەمەد کاک أحمەد

پەیامنێری(Pishti-News)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button