په‌نابه‌ران

ڕووداوێكی ھاتووچۆ بە‌ 9 كۆچبە‌رە‌وە‌ لە‌باكوری یۆنان ڕوویدا

     پێش كە‌مێك:

ڕووداوێكی ھاتووچۆ بە‌ 9 كۆچبە‌ری نایاساییە‌وە‌ لە‌ شاری ساڵۆنیك ڕوویدا

ئە‌مشە‌و ئۆتۆمبیلێك مارسیدیس (Mercedes) بە‌ 9 كۆچبە‌ری نایاسایی و 2 قاچاخچی‌ لە‌ سە‌ر سنورە‌كانی توركیا و یۆنان بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و شاری ساڵۆنیك.               لە‌ شاری كە‌ڤاڵا لە‌ لایە‌ن پۆلیسە‌وە داوایان لێكرا راوە‌ستن بۆ پشكنین بە‌ڵام ئۆتۆمبیلە‌كە‌ بە‌ كۆچبە‌رە‌كانە‌وە‌ سورعە‌تی زۆر زیاد كرد و ڕانە‌وە‌ستا. 

پۆلیس و ھێزە‌ ئە‌منیە‌كان دوایان مە‌وتن و دوای چە‌ند كاتژمێرێك كە‌ ئۆتۆمبیلی كۆچبە‌رە‌كان گە‌یشتە‌ ناو شاری ساڵۆنیك، شۆفێرە‌كە‌ لە‌ لە‌ ترافیكی سور ڕانە‌وە‌ستا و بە‌ سە‌ختی تووشی ڕووداوێكی ھاتووچۆ بوونە‌ گە‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكە‌دا.

بە‌ پێی شایە‌تحاڵێكی یۆنانی كە‌ نزیكی ڕووداوە‌كە‌ بوو بە‌ میدیاكانی ڕاگە‌یاند:

“خۆشبە‌ختانە‌ ھە‌موو كۆچبە‌ر و شۆفێرە‌كان سە‌لامە‌تن تە‌نھا بۆ پشكنین و دڵنیا بوون ڕە‌وانە‌ی نە‌خۆشخانە‌ كران.

سورعە‌تی ئۆتۆمبیلی كۆچبە‌رە‌كان زۆر بوو، وە‌ك پۆلیسە‌كان دە‌ڵێن زیادتر لە‌ 200km دە‌بوو كاتێك تووشی ڕووداوە‌كە‌ بوون، ھە‌ر بۆیە‌ لە‌ كاتی ڕووداوە‌كە‌دا، ئۆتۆمبیلە‌كە‌یان بوو بە‌ دوو پارچە‌.”

لە‌ ئێستادا ھە‌ردوو قاچاخچیە‌كە‌ش دە‌ستگیر كراون و ئە‌وانیش رە‌وانە‌ی نە‌خۆشخانە‌ كراون و لە‌ ژێر چاودێری پۆلیسدان. تا ئێستا ناسنامە‌ی كۆچبە‌رە‌كان ئاشكرا نە‌كراوە‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ریPishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button