
سه‌ره‌تا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئه‌و گه‌نجه كوردانه ئه‌كه‌ین له له ڕووداوی 11ی ئه‌م مانگه‌دا له یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان گیانیان له ده‌ستدا. خوای گەورە گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.
دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌رمی 5 گه‌نجی كوردی باشوری كوردستان كه له یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان به‌داخه‌وه گیانیان له ده‌ستدا و ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسی ده‌زگای لوتكه، له میدیاكاندا به زمانێكی زبره‌وه هێڕشێكی كرده سه‌ر ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ گاڵته‌ی به ئێمه كرد و كه گوایه تیمی پشتی-نیوز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و خاوه‌نی ئۆتۆمبیلی گرانبه‌هاین .
به‌ڕاستی، لامان سه‌یره كه به‌رپرسێكی ده‌زگایه‌ك كه لایه‌نگری حیزبێكی دیاری كراوی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی شه‌خسێكی ئه‌و حیزبه ده‌كات و رێكلام و پرۆپه‌گانده‌ی بۆ دروست ده‌كات، ئه‌و جۆره قسانه به تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئێمه ده‌ڵێت.
به پێویستمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌ك بۆ به‌پرسی ده‌زگای لوتكه بده‌ین، تاكو بزانێت ئێمه بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری حیزبی بكه‌ین و بانگه‌شه بۆ شه‌خس بكه‌ین و رێكلام و پرۆپه‌گانده دروست بكه‌ین، چیمان كرد و ده‌زگای لوتكه‌یش چی كرد.
له ڕۆژی شه‌ممه 11ی ئه‌م مانگه ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ڕوویدا كه تێیدا ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد گیانیان له ده‌ستدا و به‌شێكی دیكه‌یش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، تیمی پشتی-نیوز یه‌كه‌مین میدیا بوو كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كرده‌وه و كه‌سوكارانی هه‌رێمی كوردستانی لێ ئاگادار كرده‌وه (لینكی هه‌واڵه‌كه https://bit.ly/37o7FQ8 ) هاوكات ده‌زگای لوتكه دوای 20 كاتژمێر له ڕووداوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز بینی، پاشان ئه‌وانیش دوای ئێمه بڵاوینا كرده‌وه.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی سێیه‌مین ڕۆژی ڕووداوه‌كه، تیمی ڕژنامه‌وانی Pishti-News به ئۆتۆمبیلێكی Volkswagen Golf كه خاوه‌نه‌كه‌ی كوردێكی گه‌نجه له ئه‌سینا، كه‌سێكی زۆر مه‌رد و شه‌ره‌فمه‌نده به ناوی سه‌ردار زه‌هاوی، خودی خۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی پێ به‌خشین بۆ ئه‌و كاره خێره، تاكو به‌زوترین كات سۆراغێكی كه‌سوكاره‌كان وه‌ربگرین كه له یه‌خته‌كه‌دا بوون. ئێمه مه‌منونی كاك سه‌ردار زه‌هاوین، چونكه بێ ئۆتۆمبیلی به‌ڕێزیان، كاره‌كه‌مان خێرا و سه‌ركه‌تووو نه‌ده‌بوو.
پاشان وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، دوو ڕۆژ له شاری پرێڤێزا ماینه‌وه، هه‌موو زانیاریه ڕاستیه‌كانمان به كه‌سوكاران خسته ڕوو، تا ئه‌و ده‌قه‌یه‌ش هیچ ده‌زگایه‌ك، شه‌خسێك، حیزبێك، نوێنه‌ری حیزبێك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو. هیچ كارێكی جدیان نه‌كرد بۆ كه‌سوكارانی قوربانیان و ڕزگار كراوانی یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان. هه‌موویان دوای ئه‌وه‌ی پشتی-نیوز كاره‌كانی ئه‌نجام دا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆرمان هه‌بوو له میدیاكانی كوردستانیش و هه‌موویان لایڤه‌كانی پشتی-نیوزیان كۆپی ده‌كرد و دووباره بڵاویان ده‌كرده‌وه، پاشان دوای 7 رۆژ له ڕووداوه‌كه ده‌زگای لوتكه كه‌سێكی به پاسی نه‌فه‌رات له ئه‌سیناوه نارده شوێنی ڕووداوه‌كه كه ته‌نها هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی ئێمه‌یان پشتڕاست كرده‌وه و بڵاویان كرده‌وه لای خۆیان.
ئێمه وه‌ك پشتی-نیوز له كه‌س ناپاڕێینه‌وه بۆ پاره، رێكلام بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین، بانگه‌شه بۆ هیچ شه‌خسێكی حیزبی ناكه‌ین له میدیاكان وه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای لوتكه ده‌یكات، مه‌منونی هیچ كه‌سێكیش نین. مه‌منینی ته‌نها ئه‌و دایك و باوك و كه‌سوكارانه‌ین كه له‌و ڕۆژانه‌دا ئێمه چووین به هانای كه‌سوكاریانه‌وه و هه‌زاران دوعای خێریان بۆ كردووین. ئێمه به دوعا خێره‌كانی ئه‌وان خۆمان به ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانین نه‌ك به پاره‌ی دزینی نه‌وتی فه‌قیر و هه‌ژاران كه له لایه‌ن به‌رپرسی حیزبێكی دیاری كراوی كوردستان ده‌درێته ده‌زگای لوتكه.
تیمی Pishti-New له ئه‌سینا.