
پێش هەموو شتێک پێم خۆشە کارکردن‌و و سیاسەت کردن و حیزبایەتی لێک جوودا بکرێتەوە، نەک وەک شله‌ی تەپسی هەموو تێکەلی یەک دی بکرێت.
سەرەتا خۆم لەهەر تاکێکی کورد زیاتر بەکورد نەزانم کەمتر نازانم، و هەمیشە شانازیم کردووه بەخاک و نیشتیمان و ئالاکەمەوە، لەهەر کۆڕ و کوبوونەوەیکدا بەشداریم کردبێت وەک کوردێک خۆم ناساندووە نەک هاولاتیەکی یۆنانی.
ڕابردووم و ئێستا و داهاتووشم هەمیشە سەر بەرزانە ژیاوم کاری ڕاگەیاندینی خۆم کردوە لەهەر دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەوروپی بووبێت یاخوود کوردی، هیچ کاتێک ئەندامی هیچ حیزبێک نەبوومە و ناشبم چوونکە کارم بەحیزب نەبووە بەهەولوو بازووی خۆم ژیانم بەڕێکردوە بە پێچەوانەشەوە داوام لێکراوە ببم بەئەندام و لایەنگری حیزب نەم کردووە و هه‌رگیز نایكه‌م. جا موعارەزەبێت یاخوود لە حوکمەتدا بووبێت.
ئەم وێنانەی كه له ڕۆژانی ڕابروو له لایه‌ن نه‌یاران و ناحه‌زانم بڵاوکراوەنه‌تەوە، خوودی خوم لەکاتی خۆیدا بڵاوم کردۆتەوە هەمووانیش دەتوانن بیبینن له پرۆفایله‌كانی شه‌خسی خۆمدا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایاتیه‌كان.
من کەڕۆژنامەنووسم، بەشداری کۆبوونەوەی حوکمیم کردووە له هه‌رێمی كوردستان، له وڵاتانی ئه‌وروپا، له كۆنفرانسا جیهانیه‌كان، بەبۆنەی کارەکەمەوە بووە. كه‌سایه‌تیم بینیوه كه دۆستی کورد بووه و كه‌سیاتیش كه دووژمنی كورد بووه. من نە نوێنەری حوکمەتم نە حیزب تا تۆمەتی جاش و خیانەتوو خاک فرۆشتنم بدرێتە پال، كه چه‌ند كاڵفامێكی نه‌فس نزم و بێ ڕه‌وشت ئه‌م تۆمه‌تانه‌یان بۆم نوسیوه له سۆشیال میدیا.
بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ك، ئەوە من بووم تەحه‌دام کرد لەژیانێکی خۆشدا ساڵی 2013 گەرامەوە ولاتی خۆم له هه‌رێمی كوردستان، لەپێشەوەی بەرەکانی جەنگ دژی داعش ڕومالم دەکرد بەحوکمی کارەکەشم لەشەردا و لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەی حوکمی دا بەشداربوومە و وێنەم گرتوە لەگەل کەسە بەر پرسەکاندا بەبێ جیاوازی لەپۆستەحوکمیەکانیان دا نەک لەشوێن و بارەگای حیزبەکانیان.
ئه‌و وێنانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌مووی له ناو پرۆفایلی خۆمدا له فه‌یسبووك و ئینستاگرامدا هه‌ن هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیانبینێت و به دڵی خۆی چیرۆكی خه‌یاڵیان له سه‌ر بنوسێت و بڵاویان بكاته‌وه. به‌ڵام ڕاستیه‌كان وانین.
به پێویستم زانی چیرۆكی ڕاستی هه‌موو وێنه‌كان له خۆمه‌وه ببستن:
1 . ساڵی 2014, وه‌ك په‌یامنێر و فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی BasNews له زومار له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئێوكات به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئێنجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌وێ لێدوانێكی دا، سه‌باره‌ت به پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌ڕه‌ڕای نه‌بوونی چه‌كی به‌هێز. ئه‌وكات هێزی پێشمه‌رگه هێشتا چه‌كی میلانی به‌ده‌ست نه‌بوو، مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای نوێده‌وڵه‌تی كرد بۆ پێدانی چه‌كی قورس به هێزی پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان. من ڕاپۆرتێكم نوسی به زمانی كوردی و ئینگلیزی، له ئاژانسی باس-نیوز بڵاوم كرده‌وه. باجی (Press Card) جوان له ملما دیاره.
2. وێنه‌كانم له گه‌ڵ فه‌رمه‌نده مه‌نسوڕ بارزانی: 26/10/2016
ڕۆژنامه‌نووسێكی ناوبانگی ئه‌مریكی، منی هه‌ڵبژارد له نوێ هه‌موو وێنه‌گره‌كانی Kurdistan24 بۆ چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ڵ مه‌نسور بارزانی بۆ بڵاو بوونه‌وه له ئاژانسی Reuters, كه دیكۆمه‌نتاریه‌ك بوو له سه‌ر پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه dدژی چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 تا كۆتایی 2016…
3. ڕۆژی 14/4/2015 له گه‌ڵ به‌ڕێز خاتون گوڵتان كیشه‌نه‌ك، كه تازه هه‌ڵبژێردرابوو وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر. وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانمان كرد بۆ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی و ئاماده كردنی ڕاپۆرت له‌و باره‌یه‌وه.
4. وه‌نێكانم له گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له ساڵانی جیا جیا و كۆنفرانسی جیا جیان. بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌و كاته، زۆر جار سه‌ردانی ئه‌وروپای ئه‌كرد و به‌شداری كۆنفراسنه جیهانیه‌كانی ده‌كرد بۆ داوا كردنی پاڵپشتی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه و پێدانی ڕاسته‌وخۆی چه‌ك به هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به تایبه‌تی. ئه‌وكات وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له Kurdistan24 ڕوماڵی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمان ده‌كرد و له‌و كاتانه‌ی كه كاره‌كانی ته‌واوو ده‌كرد، بارزانی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووساكن قسه‌ی ده‌كرد و وێنه‌ی له گه‌ڵ هه‌مووان ده‌گرت. منیش وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك له‌و كاتانه وێنه‌م له گه‌ڵ گرت.
5. چیرۆكی ئه‌م دوو وێنه:
15/2/2015 دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئه‌منی له شاری مونیجی ئه‌ڵمانیا، كه كۆنفرانسێكی جیهانیه و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدار ده‌بن. ئه‌وكات بارزانی له دوا ڕۆژدا ده‌رفه‌ت هه‌بوو بۆ ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان له Kurdistan24 و Rudaw بیبینین و وێنه‌ی له گه‌ڵ بگرین. پێش ئه‌وه‌ی شه‌خسی خۆم بڕۆمه ژوره‌كه‌ی بارزانی، ئه‌وكات به‌ڕێز فواد مه‌حسوم و دڵشاد بارزانی (برای مه‌سعود بارزانی) له ده‌ره‌وه‌ی ژوره‌كه‌ی بارزانی بوون. من پێم وتن، داواكاری شه‌خسیم هه‌یه له بارزانی و ده‌مه‌وێت داواكه‌م ئاراسته‌ی بكه‌م. ئه‌وان وایان ده‌زانی، من داوای مڵك و سه‌روه‌ت و سامان و پاره ده‌كه‌م له بارزانی، و تۆزێك نیگه‌ران بوون.. دواتر چوومه لای به‌ڕێز بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕاسته‌وخۆ پێم وت:
جه‌نابی سه‌رۆك داوایه‌كم له جه‌نابت هه‌یه… نه‌یهێشت قسه‌كه‌م بكه‌م و وتی:
”جارێ وێنه‌كه‌ت بگره و پاشان داواكه‌ت بڵێ” ئیدی هه‌مووان له هۆڵه‌كه و جه‌نابی خۆشی و منیش پێكه‌نین و بۆیه وێنه‌كه‌یش به ده‌مپێكه‌نینه‌وه ده‌رچوو. دواتر به بارزانیم گوت:
جه‌نابی سه‌رۆك ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان، چه‌ند ڕۆژێكه له گه‌ڵتین و روماڵی كۆبوونه‌وه‌كانتان ئه‌كه‌ین و په‌یامی ئێوه به گه‌لی كورد ئه‌گه‌یه‌نین. من وه‌ك ڕۆژنه‌مه‌نووسێك به ئێركی خۆمی ئه‌زانم، په‌یامی گه‌لیش به جه‌نابت بڵێم كه ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه”
بارزانی دڵخۆش بوو به‌وه‌ی پێم وت و له وه‌ڵمدا ته‌نها وتی: ”به سه‌ر سه‌رێ من”
6. به‌شداركردنم له كۆنفرانسی G20 له شاری هامبورگی ئه‌ڵمانیا ساڵی 2017
له كۆنفرانسی G20 كه 20 وڵاتی زلهێزی ئابوری جیهان تێیدا به‌شداره یه‌كێك له‌وانه‌ش توركیا، كه ئه‌و كاته، ئابوریه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌بووو، وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و كامێره‌مانی Kurdistan24 له‌وێ روماڵی كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌كرد. له كۆتاییدا هه‌ر سه‌رۆكێكی وڵاتێك له هۆڵێكی تایبه‌تی خۆیدا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێت و هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌یه‌وێت، ده‌توانێت به‌شدار بێت. خۆم و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه كورده‌كانی میدیا كوردیه‌كانی دیكه‌یش چووین بۆ هۆڵه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا تاكو پرسی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و كوردانی ڕۆژئاوای لێبكه‌ین. له هۆڵه‌كه‌دا ڕۆژنامه‌نووسی زۆر وڵاتانی لێ‌بوو به‌ڵام كورده‌كان زۆرتر بوون. بۆیه كاتێك پرسیار كردن ده‌ستی پێكرد، زۆرینه‌ی كورده‌كان پرسیاریان لێ‌كرد و ئه‌ردۆغان سه‌ری سوڕما كه هێنده كورد له‌وێ بوونیان هه‌یه. ئه‌و كات من ڕاسته‌وخۆ وه‌ك وێنه‌گری كوردستان24 وێنه‌كانم ده‌گواسته‌وه و ده‌ستم به‌رز كرده‌وه له ئه‌ردۆغان پرسیاری ئاره‌سته بكه‌م و منی بینی و وتی تۆ بفه‌رمه:
منیش پێم وت: پشتیوان جاف ڕۆژنامه‌نوسی كورد له كوردستان24:
هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگن له باكوری سوریا. ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش نزیك ببنه‌وه له سه‌ر سنوره‌كانی سوریا و توركیا، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی توركیا چی ده‌بێت بۆ دژی تیرۆریستان؟
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵمادا به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی وتی كه هه‌ر شتێك له خاكی سوریا ڕوو بدات په‌یوه‌ندی به توركیاوه نیه و پێویسته حكومه‌تی سوریا وه‌ڵام بداته‌وه.
له دوای كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان هاته ناو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان و قسه‌ی له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كرد، ئه‌و كات زۆریان وێنه‌یان له گه‌ڵ گرت و منیش وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك وێنه‌م له گه‌ڵ گرت. بێگومان ئه‌و كاته، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بوون له گه‌ڵ توركیا و هیچ گرفتێك نه‌بوو و پاشان توركیا هێرشی نه‌كردبووه سه‌ر برا كورده‌كانمان له ڕۆژئاوای كوردستان،
7. هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانی Kurdistan24, Rudaw, KurdistanTv. NRT له گه‌ڵ ارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردیستانی ئه‌و كاته، ساڵی 2018 له كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له شاری میونیج – ئه‌ڵمانیا
8. ساڵی 2017 تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری پۆرتوگال له ساردانێكیدا بۆ یه‌كێك له كه‌مپی په‌نابه‌ران له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان.
9. تیمی ڕۆژناموه‌انی پشتی-نیوز له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌لێكسیس چیپراس ساڵی 2018
10. تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، ساڵی 2019 له گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیمۆكراتی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، كه ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانه.
11. ساڵی 2013 له فێستیڤاڵی جافه‌كان له قه‌راخ له گه‌ڵ مه‌حمد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی Y.N.K . له‌وێ وه‌ك هاوڵاتیه‌ك به‌شدار بووم نه‌وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك و مه‌حمود سه‌نگاویش له‌وێ بوو، له گه‌ڵ دوو خزمی خۆم سه‌ردانی شوێنی ئه‌ومان كرد و وێنه‌مان له گه‌ڵ گرت.
12. ساڵی 2012 له گه‌ڵ هێرۆ خان له هه‌ولێر له فامیلی مۆل. ئه‌و كاته هێرۆ خان یه‌كه‌م خانمی عێراق بوو، چونكه به‌ڕێز مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو. وه‌ك هاوڵاتیه‌ك به سوتگه هێرۆ خانم بینی، هه‌رچه‌نده، پاسه‌وانه‌كانی نه‌یانده‌هێشت نزیكی ببمه‌وه، به‌ڵام كۆڵم نه‌دا و داوام لێ‌كرد وێنه‌یه‌كی له گه‌ڵ بگرم و ڕازی بوو.
وێنه‌ی زۆر دیكه‌م هه‌یه له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپاش وه‌ك، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆك په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و زپر كه‌سایه‌تی دیكه‌یش كه پێویست ناكات هه‌موویان لێره دانێم. هه‌موو وێنه‌كان له سایه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانیمه‌وه گیراون و بێ منه‌تم له هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو حیزبه‌كانیش.
ئه‌وانه‌ی چیرۆكم بۆ دروست ده‌كه‌ن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه، دیاره له چاوی ئه‌واندا من كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر گه‌وره و گرنگ و موهیمم، بۆیه هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن، كاته‌كانی ژیانیان به منه‌وه خه‌ریك بكه‌ن. دیاره باش ده‌زانن كه هه‌رگیز به ئاستی من ناگه‌ن، هه‌رگیز ناگه‌نه تواناكانی من بۆیه هه‌میشه من له به‌رزیدا ده‌بینن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، نه هه‌موو جۆرێك بمڕوخێنن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاڵه و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی هه‌وڵی روخاندنی من ده‌كات، به‌هێزترم ده‌كات. بڵاو بوونه‌وه هه‌ر وێنه‌یه‌كی من، گه‌وره‌تر و موهیمترم ده‌كات له نێو كۆمه‌ڵگادا. ئه‌وه‌ی من ده‌ناسێت، باش ده‌زانێت كێم و چیم كردووه و چۆن به سه‌ربه‌رزی و بوێری ژیاوم و ده‌ژیم! شانازی به خۆمه‌وه ئه‌كه‌م و به‌وانه‌ی كه له ژیانما كردوومه. دیاره كه‌سێكی زۆر سه‌ركه‌وتووم، بۆیه ناحه‌زم زۆرن.
ئیدی ئه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شیاو ده‌كات و پۆستی خه‌یاڵیم له سه‌ر ده‌كات، من حیسابی بۆ ناكه‌م و كاتی خۆم به كه‌سانی نه‌فس نزم و بێ ڕه‌وشت سه‌رف ناكه‌م. با ئه‌وان هه‌میشه خه‌ریكی ژیانی من بن، دیاره من زۆر زۆر گه‌وره‌تر و موهیمتر و به‌هێزترم له ژیانی ئه‌وان، بۆیه هه‌موو كاته‌كانیان به منه‌وه سه‌رف ده‌كه‌ن!!!
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News