
ڕۆژی سێشه‌ممه 28/4/2020 سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ئه‌كات و ڕۆژی ئاسایی كردنی هاتووچۆ له یۆنان و كۆتای هاتنی كه‌ره‌نتینه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، بڕیار وایه 4/5/2020 كۆتایی به كه‌ره‌نتینه بدرێت و ئیدی هه‌موو هاوڵاتیان ده‌توانن بێ ناردنی SMS و داوای مۆڵه‌ت كردن هاتووچۆ لە له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بکەن. ته‌نها ناتوانن ڕوو له دورگه‌كان بكه‌ن کە ئەوە لە 01/6/2020 ئاسایی دەبێتەوە. له هه‌مان ڕۆژدا هه‌موو دوكان و بازاڕەکان دەکرێنەوە تەنھا مۆڵەکان نەبێت.
له 11/5/2020دا قوتابخانه‌كانی بنه‌ڕه‌تی ده‌كڕه‌نه‌وه.
له 20/5/2020دا هه‌موو رێستۆرانته‌كان ده‌كرێنه‌وه به چه‌ند ڕێنماییه‌كه‌وه كه ته‌نها ده‌توانرێت ده‌ره‌وه‌ی ریستۆرانته‌كان به‌كابهێندرێن و له %33 كورسیه‌كانیش ده‌توانێر به‌كاربێنێت.
چۆن به ته‌واوی كۆتایی به ڕێنمایه‌كان دێت و ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس له گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ڕۆژی چوارشەممە كۆده‌بێته‌وه و باسی چۆنیه‌تی كۆتایی هێنان به ڕێنمایه‌كان ده‌كه‌ن. وه‌ك باس ده‌كرێت، حكومه‌تی یۆنان به نیازه له سێ كاتی جیاوازدا ڕێنمایه‌كان ئاسایی بكاته‌وه و هاوڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سەر ژیانی ڕۆژانەی خۆیان
پلانی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی 5 به‌شێك له ڕێنماییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه و به‌شێك له دوكان و بازاره‌كان بكرێنه‌وه تاكو ئابوری باشتر ببێت و ھاوڵاتیانێش بە شێوەیەکی ئاسایی ھاتووچۆ بکەن.
به‌شی دووه‌م له كۆتای مانگی 5 ده‌ست پێت دەکات و به‌شی سێیه‌میش له نیوه‌ی مانگی 6 کە هه‌موو شتێك له یۆنان ئاسایی دەکرێتەوە.
8.000 پشكنین له ڕۆژێكدا
حكومه‌تی یۆنان ڕێكه‌وتنی له گه‌ڵ دوو كۆمپانیا واژوو كردووه، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی به ناوی Abbot و كۆمپانیایه‌كی سویسری به ناوی Roche, بۆ تێست و پشكنینی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌روه‌ها دروست كردنی ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
به پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان، له كۆتایی مانگی 5 دا، ده‌توانرێت ڕۆژانه 8.000 پشكنین بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجام بدرێت تاكو بە شێوەیەکی خێرایی ئەنجامەکان دەرکەون و بزانن كێ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌یه و له هه‌مان كاتیش‌دا بزانن ڤایرۆسه‌كه چ جۆرێكه و چۆنیش چارەسەر دەکرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News