سپۆرت

ڕیال مەدرید شوێنگرەوەی مارسێلۆ دەستنیشان دەکات

بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی مارسێلۆ دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید یاریزانێکی لاوی بۆ جێگرەوەی دەستنیشان کرد.

ڕۆژنامەی (As)ــی ئیسپانی و نزیك لە یانەی ریال مەدرید لە ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بەوە داوە یانە ئیسپانیەکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی مارسێلۆی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەکە ، دەستەی کارگێڕی یانەکە یاریزانێکی لاویان بۆ جێگرەوەی یاریزانە بەڕازیلەیەکە دەستنیشان کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە (Junior Firpo)ــی بەرگریکاری یانەی ریال بیتسی ئیسپانی دەستنیشان کراوە بۆ شوێنگرەوەی یاریزانە بەرازیلیەکە.

مارسێلۆ ڤایرۆ تەمەن 30 ساڵ لە ساڵی 2007 لە یانەی فلۆمینیزی بەرازیلەوە پەیوەندی کرد بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە بەژداری 329یاری کردووە و 25 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمار کردووە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button