وتار

ڕیفراندۆم ژیرانەترین بڕیاری مێژووی کوردە

 

ھەموو پڕۆسەیەک لە دوونیادا دەبێت بەچەند قۆناغێک و ھەنگاوێکدا تێپەڕێت ،پڕۆسەی سەربەخۆی کوردستانیش ھەر ھەمان شێوەیە ،کورد ئەو گەلەی کە لەمێژووی خۆی و گەلانی دیشدا بە تین و حەسەرت بۆ سەربەخۆی خاکەکەی و ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی ناوی ھاتووە ،

بەڵام ھەمیشە ھۆکار گەلێک ھەبوون خەونی گەورەی کوردی بۆ ئەم ئامانجە لە مێژینە دوواخستووە ،دووبەرەکی ناوخۆی گەلی کورد پێشەنگی ھۆکارەکانی گرتوە، کە کورد ھەر لەسەردەمی میرنشینەکانیشەوە، بەدەست دووبەرەکیەوە ناڵاندویەتی ئێستاشی وەک ڕابردوو،

وە ھۆکارێکی تر وڵاتانی دراوسێی کوردە کە کە ھەمیشە لە سەنگەردابوون تەنانەت دژ بە بچووکترین پرۆسەش کە کورد دەستی دابێتێ وە ھەرگیز تورک فارس و عەرەب دانیان بە بوونی کوردا نەناوە، ھۆکارێکی تر ھێزە جیھانیەکانن یاخود کۆمەڵگایی نێودەوڵەتیە کە ھەرگیز لەگەڵ ئەو گەلە نەبوون کەھەموو جۆرێکی مردنی تاقیکردوەوە ،

ھەرچۆنێک بێت کورد سەڕەڕای ئەم ھەموو ھۆکار گەلە بەڵام ھەرگیز دەستبەرداری خەوەنەکی نەبووە کە تەنھا دەوڵەتێکە لە ژێرناوی کوردستان ، ئەگەر قسە لەسەر دوواین ھەوڵی کورد بکەین بۆ سەربەخۆیی ھەر وەک ئەوەی باسمانکرد ھەموو پرۆسەیەک دەبێت بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕێت ،

کورد دەستی پێکرد رۆژێکی دیار کرد بۆ ئەوەی ئەمجارە لەرێگایی شۆڕشێکی دیموکراسی داوای مافی خۆی بکات، قۆناغی یەكەمی بڕی كە شكاندنی ئەو دەنگانە بووکە دەیان ویست ڕێگر بن لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم .فشارێکی زۆر کرا بەڵام بۆ ئەم فشارانە بۆ سەر کورد، کوردی نەوەستاند و بەسەرکردایەتی بارزانی قۆناغی یەكەمیان بڕی ،

وە قۆناغی دووەم دووبارە کورد سەرکەوتنی تێدا بەدەست ھێنا کە ڕێژەی دەنگی زۆرینە لەگەڵ سەربەخۆیی بوو، قۆناغیێكی تر کەنایارنی کورد بۆشکاندنی کورد بەکاریان ھێنا دووبەرکەی خستنە ناو کوردەکان بوو، کە لەئەنجامدا لەرێگایی ڕێکەوتنێکەوە ئێران و عێراق لەگەل لایەنێکی دیاری کوردی رێکەوتن و دەستیان بەسەر یەکێک لەگرینگترین شارەکانی کورد کە کەرکوکە،بەڵام کورد بۆ ئەوەی ڕۆژێک کەرکوک وەربگرێتەوە ھەستا بە چۆلکردنی سەرجەم ناوچە کێشەلەسەرەکان و گەڕانەوە بۆ سەر ھێڵی ٣٦ ،

کورد پاش ئەوەی ڕیفراندۆمی کردووە ئێستا ئامانجێتی دۆخەکە ھێمن بکاتەوە، وە ئەنجامی ڕیفراندۆم دەکاتە کارتێک ولەگیرفانی خۆی دای دەنێت، ھەر وەک چۆن پێش ڕیفراندۆم کورد گوتی پاش ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ ڕاناگەینین، ئێستاش ھەر ئەوەی کردووە ، ھەستاوە بە سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی نادیار ئەمەش ژیرانەترین ھەنگاوی کورد بوو،کە ئەمەش وای کرد ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئەم ھەنگاوی کورد دەربڕێت و پشتگیری ھەولێر بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا ،

بەغداش ئێستا دەبێت یان مادەی ١٤٠ جێبەجێ بکات،یان دژی ئەمریکا بۆستێتەوە، کە پەیوەندیەکانی بەغدا و واشنتۆن بەھۆی ئێرانەوە خەریکە لەناو دەچیت، بێگوومان لەم نێوەندەش کورد سوود مەندی یەکەمە.چوونکە ئێستا عیراق دەبێت بڕیارێک بدات کە ھەرچی بێت دەکەوێتە بەر نەفرەتی ئەمریکا یان ئێران ..

بۆیە کورد ڕاستە بەدۆخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت بەڵام ئەنجام دانی بڕیاری ڕیفراندۆم یەکێکە لە ژیرانەترین کارەکانی مێژووی کورد، بۆیە ئەم دۆخە پشوودرێژی دەوێت وە کورد درەنگ یان زوو کورد دەگاتە قۆناغی كۆتایی جا لە خێر و بەرەکەتی ڕیفراندۆم دەخوات

 

ڕابەر ھەڵەبجەیی

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button