
حكومه‌تی یۆنان به‌دوای شوێنی نشته‌جێبوون ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و له دورگه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان ده‌گوازرێنه‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی كه‌مپی نوێ له باكوری یۆنان، حكومه‌تی یۆنان به هاوكاری IOM به‌دوای هۆتێك ده‌گه‌ڕێت بۆ په‌نابه‌ران و له 01/06/2020ه‌وه داوای كردووه له خاوه‌ن هۆتێله‌كان پرۆپۆساڵێكیان بۆ بنێرن تاوه‌كو په‌نابه‌ر له خۆیان ڕابگرن.
IOM بۆ هه‌موو خاوه‌ن هۆتێله‌كان مه‌رجی داناوه كه پێویسته، هه‌ر هۆتێلێك ده‌چێته ئه‌م پرۆگرامه‌وه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، هه‌موو مه‌رجه‌كانی IOM جێ به‌جێ بكات.
IOM به نیازه 25 هۆتێل له باكوری یۆنان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاماده بكات. وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوی IOM هاتووه، حكومه‌تی یۆنان ده‌یه‌وێت شوێنی نشته‌جێبوون به خێرایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه له باكوری یۆنان ئاماده بكات، چونه‌ك ئه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی ئارامتر و باشتر بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه.
مه‌رجه‌كانی IOM بۆ خاوه‌ن هۆتێله‌كان
هۆتێله‌كان بۆ به‌كارهێنانی سێكس نین
ئاماده كردنی خواردن بۆ په‌نابه‌ران
یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی IOM له خاوه‌ن هۆتێل و خانوه‌كانی باكوری یۆنان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه 3 ژه‌م خواردن (به‌یانیان و ئێواران و شه‌وان) خواردن ئاماده بكه‌ن بۆ په‌نابه‌ران. پێویسته هه‌ر دوو هه‌فته‌یه‌ك مێنوی خواردنه‌كان گۆڕانكاریان تێدا بكرێت و كه‌سانی پرۆفێشناڵ و شێف خواردنه‌كان ئاماده بكات. پێویسته خواردنی تایبه‌تیش ئاماده بكرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانا‌و خواردنی هه‌موو جۆره خۆراكێكیان نیه.