په‌نابه‌رانجیهان

ڕێكخراوێكی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی یۆنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رێته‌ وڵاتی خۆیان

نزیكه‌ی 70 ئۆتۆمبیل و پاسێكی گه‌وره‌ له‌ هله‌نداوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن به‌ره‌و په‌رله‌مانی یۆنان له‌ ئه‌سینا به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی 150 كه‌ به‌ نیازن له‌ گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌نه‌ هۆڵه‌ندا.

 

كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هۆڵنه‌دی به‌ ناوی ”با بیانهێنین بۆ ئێره‌” بریار وایه‌ 24/12/2018 داوا بكه‌ن له‌ حكومه‌تی یۆنان، نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری یاسایی، به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ حكومه‌تی یۆنان.

له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هۆڵه‌ندیا رایانگه‌یاندووه‌: به‌ كاره‌ساتی ده‌زانن، هه‌موو كێشه‌كانی په‌نابه‌ران بدرێته‌ ته‌نیا وڵاته‌كانی باشو ئه‌ورووپا وه‌ك یۆنان، ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن:

دانیشتووی یۆنان، 10 ملیۆن كه‌سه‌ و توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ 70.000 په‌نابه‌ر بگرنه‌ ئاستۆی خۆیان، له‌ كاتێكدا دۆخی ئابوری یۆنا  له‌ ساڵی 2009 تا ئێستا زۆر خراپه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

پێویسته‌ په‌نابه‌ران دابه‌ش بكرێن به‌ گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا. له‌ نێو 70.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ یۆنان، نزیكه‌ی 19.000 یان له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین له‌ كه‌مپه‌كاندا، كه‌ له‌ %45 یان ئافره‌ت و منداڵن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی تیمی پشتی-نیوز، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ ژماره‌یك هاوڵاتی هۆڵه‌ندی، مه‌به‌ستیانه‌ هاوكاری حكومه‌تی یۆنان بكه‌ن، له‌ كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له‌ دۆخێكی ناخۆشدا ده‌ژین.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌، كۆمه‌ڵه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرایان كرد:
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ ساڵی 2015دا رێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ یۆنان و ئیتاڵیا واژوو كرد كه‌ تا سێپتێمبه‌ری ساڵی 2017 زیاتر له‌ 8.000 (8.712) په‌نابه‌ر وه‌ر بگرێت، به‌ڵام تا ئێستا، وڵاته‌كه‌مان 1.755 په‌نابه‌ری وه‌ر گرتووه‌.

له‌ نێو گێشت رێكه‌وتنه‌كان كه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا واژوویان كردووه‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتی یۆنان سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران، ته‌نیا وڵاتی فینله‌ندا و ماڵتا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان جێ به‌ جێ كردووه‌.

ئۆتۆمبیله‌كان له‌ هۆڵنه‌داوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن، به‌ ناو ئه‌ڵمانیا تێپه‌ڕ ده‌بن پاشان به‌ سلۆڤینیا و كرۆئاتیا و سڕبیا و مه‌كه‌دۆنیا. 24/12/2018 رۆژێك پێش له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا، ده‌گه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی یۆنان له‌ ئه‌سینا.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button