
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان ئامارێكی تایبەت بەرێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ی بڵاوكردەوە ، بەگوێرەی ئامارەكە رێژەی جیابونەوە لە پارێزگاكانی هەرێم زیادی كردوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارە، ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر لە ساڵی (2017) دا (2985) حاڵەت بوە و لە ساڵی(2018) دا بووە بە(3598) حاڵەت، مانایی وایە (613) حاڵەت زیادیكردووە.
هەروەها لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2017)دا (1360) حاڵەتی جیابونەوە لە دادگا تۆماركراوە ، لە ساڵی(2018) دا ڕێژەكە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو (4085) حالەت تۆمار كراوە، ئەمەش مانایی وایە (2725) حاڵەت زیادیكردووە.
لەپارێزگای دهۆك (1384) حاڵەت تۆماركراوە ولە ساڵی (2018)دا (1509) حالەت تۆمار كراوە، مانایی وایە (125) حالەت زیادی كردوە.
لە ئامارەكەدا رێژەی هاوسەرگیری و رەزامەندی بۆ هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی (2018) بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر لەکۆی (15025) (36)حاڵەتی ڕێپێدان هەبووە.
پاریزگای سلێمانیلەکۆی(13836) (48)حاڵەتی ڕێپێدان هەبووە.
پارێزگای دهۆک لەکۆی (10902)(89)حاڵەتی ڕێپێدان هەبووە.