په‌نابه‌ران

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ وه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ یۆنان ده‌ستگیر كران

ئه‌و یه‌خته‌ی كه‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌ به‌ 65 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، به‌شێكیان ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌یشیان پۆلیسی توركیان.

 

ڕۆژی سێشه‌مه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ یه‌ختێك به‌ 65 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا (https://bit.ly/3l2SFOm)

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ نێو كۆچبه‌ره‌كاندا كه‌ له‌ توركیاوه‌ به‌ڕێ كه‌وتوبوون به‌ره‌و ئیتاڵیا، 20 كۆچبه‌ریان پۆلیسی توركیان و  10 كۆچبه‌ری دیكه‌یان ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان مامۆستای زانكۆن و یه‌كێكیان ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیایه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش ڕۆژنامه‌نووسه‌.

كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌یش كوردی باشور و ئه‌فغانی بوون كه‌ ئه‌وانیش به‌ نیاز بوون به‌ نایاسایی گه‌نه‌ ئیتاڵیا.

به‌ پێی زانیایریه‌كانی میدیاكانی یۆنان، به‌شێكی زۆر له‌ كۆچبه‌ره‌كان له‌ ترسی حكومڕانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵهاتوون و ویستویانه‌ ڕوو له‌ ئه‌وروپا بكه‌ن تاكو ده‌ستگیر و زیندانی نه‌كرێن.

ئه‌و 20 كۆچبه‌ره‌ی ناو یه‌خته‌كه‌ كه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنانیان ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ توركیا پۆلیس بوون، ئاشكرایان كرد كه‌ لایه‌نگری فێتحوڵا گیولێنن و له‌ توركیا ژیانیان له‌ مه‌ترسیدا بوو، چونكه‌ حكومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌ ئێستایشدا به‌ دوای لایه‌نگرانی گیولێن ده‌گه‌ڕێت به‌ بێ هۆكاریش زیندانیان بكات.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی په‌كه‌كه‌ كه‌ ده‌ستگیر كراون به‌ ناوی ”ئازاد” به‌ میدیاكانی یۆنانی ڕاگه‌یاند:

بۆ كورده‌كانی توركیا دۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ی كوردستانیش. هه‌موو جموجۆڵه‌كان له‌وێ تووندت و له‌ ژێر چاودێریدان. ناوێریت ناوی خۆشت بڵێیت. حكومه‌تی توركیا له‌وێ (باكوری كوردستان) ئاگای له‌ هه‌موو شتێكه‌ و هه‌موو شتێك له‌ ژێر چاودێریدان. ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر شوێنێكدا پشتگیری له‌ كورده‌كان بكه‌ی، زیندان و تووندووتیژی چاوه‌ڕێت ده‌كات، به‌ ئۆتۆماتیكی ده‌بیته‌ دووژمنی توركه‌كان.

هه‌روه‌ها ئازاد به‌ یۆنانیه‌كان ده‌ڵێت كه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك و پته‌ویان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.

له‌ ئێستادا دژه‌ تیرۆر و هێزی تایبه‌تی یۆنان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كان ده‌كات و هێشتا له‌ به‌نده‌ری كه‌تاكۆلۆ ماون و هیچ بڕیارێكیان له‌ سه‌ر نه‌دراوه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button