
گه‌نجێكی كوردی باشوری كوردستان له لایان سه‌ربازانی یۆنانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت
گه‌نجێكی كوردی باشوری كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه له توركیاوه له ئاوی نێوان هه‌ردوو ئه‌و وڵاته ده‌رباز ده‌بن و ده‌گه‌نه خاكی یۆنان، له لایه‌ن پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌ستگیر ده‌كرێن و دواتریش به تووندی ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و به نایاساییش دیپۆرتی توركیایان ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌نجه‌كه به ناوی (س. م.) كه خه‌ڵكی سه‌یدسادقه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، له ڕۆژی 16/4/2021 له گه‌ڵ 3 گه‌نجی دیكه‌ی كورد له ڕووباری نێوان توركیا و یۆنان ده‌رباز ده‌بن و ده‌گه‌نه خاكی یۆنان، له ناوچه‌ی دیدیمۆتیخۆ. له‌و كاته‌دا پۆلیس و سه‌ربازی سه‌ر سنوری یۆنان هه‌موویان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌یه‌كیان ده‌كه‌ن كه ته‌نها ئه‌و 4 كورده‌ی لێده‌بێت و هه‌موویان ڕوت ده‌كه‌نه‌وه بۆ ماوه‌ی 10-15 ده‌قه و پشكنینیان ده‌كه‌ن و مۆبایله‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام پاره‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه.
به پێی وته‌ی خۆی، په‌نابه‌ره كورده‌كه تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
دوای ئه‌و گرتوخانه‌یه، ئه‌مه‌یان برده شوێنێكی دیكه كه ئه‌وش گرتووخانه‌یه‌كی زۆر بچووك بوو به‌ڵام نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری تێدا بوو ته‌نها یه‌كێكیان كورد بوو، ئه‌وانی دیكه ئه‌فغانی و پاكستانی و به‌نگلادیشی و سوری بوون. بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌و گرتووخانه‌یه بچوكه ماینه‌وه كه شوێنكه زۆر پیس بوو، هیچ شتێكی تێدا نه‌بوو، ئێمه هه‌موومان سه‌رمامان بوو. ناوه ناوه سه‌ربازه سنوریه‌كانی یۆنان خه‌ڵكی دیكه‌شیان ده‌هێنه بۆ گرتووخانه‌كه كه ٧ مه‌تری جوارگۆشه ده‌بوو. پۆلیسه‌كان نه خواردن نه ئاویان پێداین، ته‌نانه‌ت خواردنه‌كانی خۆشمانی لێ وه‌رگرتین.
به پێی وته‌ی س.م، كه چیرۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بۆ مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز گێرایه‌وه، په‌نابه‌ره كورده‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌رباز و پۆلیسه یۆنانیه‌كان زۆر با ناشرینی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كردن و هه‌ر كه‌سێك به قسه‌ی ئه‌وانی نه‌كردایه، به تووندی هێرشیان ده‌كرده سه‌ری و ئه‌شكه‌نجه ده‌درا.
”به شه‌و ئێمه‌یان دیپۆرتی توركیا كرده‌وه”
به پێی گوته‌ی په‌نابه‌ره كورده‌كه كه ناوه‌كه‌ی لای ئێمه پارێزراوه، ڕایگه‌یاند كاتێك بوو به شه‌و، كاتژمێڕ 21:00 كۆماندۆكانی سه‌ر سنوری یۆنان هه‌موو په‌نابه‌ره‌كانیان ئاماده كرد بۆ دیپۆرت كردنه‌وه به نایاسایی بۆ وڵاتی توركیا.
كۆماندۆكانی سه‌ر سنوری یۆنان، هاتنه ناو گرتووخانه‌كه و پانتۆڵ و قه‌مسه‌ڵه و قایشه‌كانیان لێ وه‌رگرتین ته‌نها به تراكسود و تیشێرتێكه‌وه ماینه‌وه. یه‌كێك له كۆماندۆكان، به دارێك لێی ده‌داین و یكێكی دیكه به زله لێیان ده‌داین. پاش ئه‌وه ئێمه‌یان سه‌ر خسته ناو ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی كه شوێنی 20 كه‌سی تێدا جێ ده‌بوو به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو 160 په‌نابه‌ره‌كانی تێخست. تووشی ته‌نگه نه‌فه‌س بووین. خۆم دوو جار خه‌ریك بوو به‌هۆش بچهم، هیچ هه‌وایه‌ك له نه‌ده‌هاته ناو ئۆتۆمبیله‌كه.
كۆماندۆ یۆنانیه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا زیاتر له 20 داریان لێدام
كاتێك سه‌ره‌ی من هات، به زمانی ئینگلیزی لێیان پرسیم، پاره‌ت پێیه، وتم نه‌خێر. پشكنینیان كردم و سه‌ره‌تا دوو داری كێشا به مه‌عیده‌م، دواتر 6 داری كێشا به قۆڵما و شینی كرده‌وه، پاشان به 10 دار له پشتمیان دا و دواتریش له قاچم. زۆر ئازاریان دام و ته‌نها بۆ من نه‌بوو، هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان ئه‌شكه‌نجه ده‌دراین.