په‌نابه‌ران

ژماره‌یه‌ك قاچاخچی 80 كۆچبه‌ری ئه‌فریقیان له‌ ناوڕاستی ده‌ریادا فڕێدا ناو ئاوه‌كه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك قاچاخچی 80 كۆچبه‌ری ئه‌فریقیان له‌ ناوڕاستی ده‌ریادا فڕێدا ناو ئاوه‌كه‌وه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، نزیكه‌ی 200 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له‌ وڵاتی جیبودی (Djibouti) به‌ نایاسایی به‌ یه‌ختێك به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كان بۆ كار كردن.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یه‌خته‌كه‌یان زۆر بوو، چه‌ند قاچاچیه‌ك (ڕێبه‌ر) كه‌ له‌ ناو یه‌خته‌كه‌دا بوون، 80 كۆچبه‌ری ئێفریقیان فڕێدا ناو ده‌ریاكه‌وه‌ تاكو یه‌خته‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی بگاتا وڵاتی یه‌مه‌ن.

به‌ پێی ڕێكخراوی IOM, له‌ ڕووداوه‌كه‌دا نزیكه‌ی 20 ئێفریقی گیانیان له‌ ده‌ستدا و هه‌ندێكیان ڕزگار كران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ هێشتا نادیارن.

ساڵانه‌ سه‌دان گه‌نجی ئه‌فریقی له‌ ولاتانی ئه‌سیۆپیا و سۆماڵیا ڕوو له‌ جیبودی ده‌كه‌ن، تاكو به‌ نایاسایی بگه‌نه‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان بۆ كار كردن.

به‌رپرسێكی IOM له‌ ئه‌فریقا، به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ ساڵانه‌ كۆچبه‌ری ئه‌فریقی ڕوو له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان گیر ده‌خۆن له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن و گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button