
باندێكی قاچاخچێتی له ئه‌سینا له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی و پۆلیس و هێزی كۆماندۆ ده‌ستگیر كران. چه‌ند كه‌سێكیان كوردن.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌ختێك به 14 سه‌رنشینی كورده‌وه له دورگه‌ی لێفكادای یۆنان (Lefkada) ده‌ستگیر كران، چونكه ویستیان به نایاسایی ڕوو له ئیتاڵیا بكه‌ن.
بۆ ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره‌كان، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ته‌قه‌ی له كاپتن و یه‌خته‌كه‌یش كرد، تاكو ڕاوه‌ستێت یه‌خته‌كه.
چۆن ڕووداوه‌كه ڕوووی
كۆچبه‌ره‌كان له شاری ئه‌سیناوه به ئۆتۆمبیل به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و دورگه‌ی لێفكادا، له‌وێ یه‌ختێك كه خێرایی زۆره، چاوه‌ڕێیان ده‌كرد تاكو بیان گوازنه‌وه بۆ وڵاتی ئیتاڵیا.
دوای ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕێی كه‌وتن ، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان چاودێری یه‌خته‌كه‌ی ده‌كرد و دوای چه‌ند خوله‌كێك له ناو ئاودا داوای له كاپتنی یه‌خته‌كه كرد ڕاوه‌ستێت بۆ پشكنین، ئه‌و ڕانه‌وه‌ستا و خێرایی یه‌خته‌كه‌ی زیاد كرد و هه‌ڵهات. هاوكات هێزی ده‌ریاوانی یۆنان دوای یه‌خته‌كه كه‌وت و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌قه له ماتۆڕی یه‌خته‌كه كرا تاوه‌كو ڕاوه‌ستێت.
پۆلیسی یۆنان زانیاری هه‌بوو له سه‌ر كۆچبه‌ره كورده‌كان
له ڕۆژی 13/7 كۆچبه‌ره كورده‌كان له سه‌نته‌ری ئۆمۆنیای ئه‌سینای پاته‌ختی یۆنانه‌وه به‌ڕێ كه‌وتوبوون به‌ره‌و دورگه‌ی لێفكادا، قاچاخچیه‌كان هۆتێلیان بۆ گرتبوون له ناوچه‌یه‌ك شاخاوی نزیك كه‌نار ده‌ریای دورگه‌كه. هه‌موویان خواردن و جلوبه‌رگ و ئاویان پێ‌بوو، خۆیان بۆ فه‌شته‌كه ئاماده كردبوو.
پۆلیسی یۆنان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، هه‌ر كۆچبه‌رێك بڕی 5.000 تا 7.000 یۆرۆیان داوه به قاچاخچیه‌كان تاكو له یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیایان بكه‌ن.
باندێكی قاچاخچێتی 8 كه‌سی ده‌ستگیر كرا
پۆلیسی یۆنان دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد توانی 8 كه‌س له دورگه‌ی لێفكادا و شاری ئه‌سینا وه‌ك ئه‌ندامی باندی قاچاخچێتی ده‌ستگیر بكات. 6 كه‌س (كورد و ئوكرانی و تورك) ده‌ستگیر كران كه ته‌مه‌نیان 24، 32, 36, 39, 44 و 45 ساڵ له گه‌ڵ دوو یۆنانیدا ته‌مه‌نیان 47 ساڵ و 48 ساڵ ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێت، بانده‌كه ته‌نها كۆچبه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا نه‌ده‌كرد به‌ڵكو له سه‌ر سنوری وشكانی یۆنان و توركیاش كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان به نایاسایی به ئۆتۆمبیل داخلی ناو یۆنان ده‌كرد و له‌وشێوه ڕه‌وانه‌ی شاری ساڵۆنیكیان ده‌كردن.
له لێكۆڵینوه‌كانی پۆلیسدا له شوێنی مانه‌وه‌ی قاچاخچیه‌كان ده‌ستبه‌رسه‌ر ئه‌م كالوپه‌لانه گیران:
- 1.119 پاكه‌تی جگه‌ره‌ی ساخته و 213 كیسه‌ی تووتنی فه‌ل
- 918 دوو یۆرۆیی ساخته
- دوو ئۆتۆمبیل
- یه‌ك یه‌خت
- 3.660 یۆرۆ
- 12 فیشه‌ك
- چه‌قۆیه‌ك
- پاسپۆرت و ئه‌وراقی ساخته
- ژماره‌یه‌ك مۆبایلی جیا جیا و هارد دیسكی كۆمپیته‌ر
- چه‌ندین ئه‌وراقی گواستنه‌وه‌ی پاره و ئه‌وراقی كڕینی یه‌ختی بانده‌كه
سه‌رچاوه: به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان، Protothema, Kathimerini
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News