
شه‌وی هه‌ینی په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی له كه‌مپی مالاكاسه كه خراوه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه و په‌نابه‌ران مافی هاتووچۆیان نیه، ئه‌و كه‌ره‌نتینه‌ی شكهند و سه‌رپێچی كرد.
په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كه، به نایاسایی چووه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستگیر كرا‌و دووباره ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه. دواتر ئه‌فغانیه‌كه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه‌ی ئه‌فغانی له نێو كه‌مپه‌كه‌دا به به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كه دوای ده‌ستگیر كردنی به بڕی 5.000 یۆرۆ له لایه‌ن پۆلیسه‌وه غرامه كرا چونكه سه‌رپێچی كرد و كه‌ره‌نتینه‌ی شكهند.
كه‌مپی مهلهكاسه كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند په‌نابه‌رێكی ئه‌و كه‌مپه تووشی كۆرۆنا بوون، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان و وه‌زیری ته‌ندروستی، ته‌واوی كه‌مپه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ خسته كهرهتنینهوه. به پێی ڕێنماییه‌كانیش هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات و كه‌ره‌نتینه بشكێنێت به بڕی 5.000 یۆرۆ غرامه ده‌كرێت.
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News