
6 كۆچبه‌ری نایاسایی له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 11/3 له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ئۆتۆمبیلێك به 6 كۆچبه‌ری به‌نگلادیشی به هۆكارێكی نادیار تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون و دوو كه‌سیان به سه‌ختی بریندار بوو.
پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان و ئامبوڵانس گه‌یشته سوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌مووانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد.
پشتی-نیوز له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی ئه‌و ناوچه‌یه، پێی ڕاگه‌یاندین كه خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه زۆر بوو، هیچ پۆلیسێك به‌دوایانه‌وه نه‌بوو، خۆیان تووشی ڕووداوی هاتووچۆكه بوون. ئێمه دوای ڕووداوه‌كه زانیمان كه چه‌ند كۆچبه‌رێك له ناوچه‌ی میرانا (Mirana) سه‌ر به رۆدۆپی (Rodopi) تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون.
له نێو 6 كۆچبه‌ره بهنگلادیشیهكه ئافره‌تێكی دووگیانیان له گه‌ڵدا بوو، كه ئه‌ویش به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه، هه‌ڵهات و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News