Uncategorized

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد له‌ زیندانی یۆناندا گیریان خواردووه

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد له‌ یۆنان به‌هۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان له‌ گرتووخانه‌كه‌دا، مانیان گرتووه‌ و داوای مافه‌ كانی خۆیان ده‌كه‌ن

 

ئه‌م په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ له‌ ڕۆژی 25/10/2020دا له‌ نێو یه‌ختێكدا به‌ 41 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كران. له‌ ناوچه‌یه‌كی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتوبوون، به‌ نیاز بوون بگه‌نه‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڵام به‌ هۆكارێكی نادیار ئه‌وان نزیك كالاماته‌ی یۆنان له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، دوو كه‌س وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كران و كۆچبه‌ره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو كران. دوای چه‌ند ڕۆژێك خێزانه‌كانیان ئازاد كرد و گه‌نجه‌كانیشیان ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو كرد، كه‌ هاوشێوه‌ی گرتووخانه‌یه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وراقی ڕه‌سمیان نه‌بوو له‌ وڵاتی یۆنان، له‌ ئێستادا ئه‌وان نێدراون بۆ كه‌مپی كۆرینتۆسی كه‌ كه‌مپێكی داخراوه‌ و وه‌ك گرتووخانه‌ وایه‌. هیچ كه‌سێك هاوكاریان ناكات ته‌نانه‌ت بارودۆخی ژیانیان له‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌دا زۆر خراپه‌ و پۆلیسیش وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌، ناشزانن تا كه‌ی له‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌تدا ده‌ستبه‌رسه‌رده‌بن.

كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆی خۆیان تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز ناردووه‌ و ده‌ڵێن:

داوا له‌ پشتی-نیوز و ڕێكخراوه‌كان و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، بێن به‌ هانامانه‌وه‌، ژیانمان زۆر ناخۆش و خراپه‌. له‌م گرتووخانه‌دا وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌مان له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت. نازانین تا كه‌ی له‌ زینداندا ده‌مێنینه‌وه‌، له‌ كاتێكدا هیچ تاوانێكمان نه‌بووه‌.

وه‌ك ناڕه‌زاتیه‌ك له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژین، 3 ڕۆژ كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان مانیان گرت. له‌ ئێستادا داوا له‌ ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن، بێن به‌ هانایانه‌وه‌ چونكه‌ پۆلیسی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌، هیچ حیسابێكیان بۆ ناكه‌ن.

به‌ڤیدیۆ ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ له‌ نێو ئه‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌ ببینه‌:

 

به‌ پێی وته‌ی خۆیان، ئه‌وان 21 گه‌نجی كوردن له‌و گرتووخانه‌یه‌ و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وراقیان نیه‌، زیندانی كراون و پۆلیسی گرتووخانه‌كه‌یش پێی ڕاگه‌یاندوون كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تا 6 مانگ له‌و گرتووخانه‌دا بمێننه‌وه‌.

وێنه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ له‌ نێو گرتووخانه‌ی كۆرینتۆسی یۆنان

 

 

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button