
مۆریا كه سه‌ر به دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنانه، چه‌ن ساڵێكه، رۆژانه كۆچبه‌ران له توركیاوه به یه‌خت رووی تێده‌كه‌ن و هاوڵاتیانی ئه‌و دورگه‌یه‌ش زۆر نیگه‌ران بوون.
ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه نا حكومیه‌كان ده‌ڵێن، كه مانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له مۆریا زۆر سه‌خته، چونكه تا ئێستا حكومه‌تی یۆنان نه‌یتوانیوه به پێی پێویست شوێن بۆ ئه ژماره كۆچبه‌رانه بكاته‌وه له مۆریا.
به پێی زانیاریه‌كان، كه‌مپی كۆچبه‌ران له مۆریا، توانای ڕاگرتنی 2.000 كۆچبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام به هۆی كۆچكردنی بەردەوامی كۆچبه‌ره‌ان له وڵاتانی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا زیاتر له 7.000 تێیدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ژیانێكی سه‌خت و نامۆیان ھەبێت.
رۆژنامه‌ی به‌ریتانی تێلێگراف (Telegraph)، چه‌ن ئامارێكی له سه‌ر ژماره‌ی كۆچبه‌رانی لێڤۆس بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، له مانگی سێپتێمبێردا، 2.400 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ڕوویان كرده لێسڤۆس، هه‌روه‌ها، له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا 2.300 و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا 2.000 و له 60% ئه‌م كۆچبه‌رانه، ئافره‌تو منداڵن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی تێلێگراف (Telegraph), باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه 3.000 كۆچبه‌ر، له نێویاندا، ئافره‌تی دووگیان و منداڵ ھەیە، له ناو خێوەتی بچوكدا ده‌مێننه‌وه و كه‌شو هه‌وای زستانی ئه‌مساڵیش زۆر سارد و سه‌رما ده‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه، كۆچبه‌ران به هۆی سه‌رمای ئەم زستانە گیانیان بكەوێتە مەترسییەوە.
مۆریا وه‌ك زیندینخانه‌یه‌كی بچوكی لێهاتووه، به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كان ده‌ڵێن، ئێره هاوشێوه‌ی گوانتانه‌مۆیه چونكه ره‌وشی كۆچبه‌ران، رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت…
پشتیوان جاف