
دوای ئه‌وه‌ی 96 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه به یه‌ختێكه‌وه ژێر ئاو كه‌وتن، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان 78 كۆچبه‌ری ڕزگار كرد و هێزی ده‌ریاوانی توركیاش كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدار بوو 18 كۆچبه‌ری دیكه‌ی ڕزگار كرد.
به پێی دوایین زانیاریه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه، تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، به‌شێك له كۆچبه‌ره‌كان كوردی باشوری كوردستانن.
له لێدوانێكدا، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوزی ئاشكرا كرد:
شه‌وی 25/08/2020 له ئۆپه‌راسیۆنێكی ڕزكار كردنی كۆچبه‌راندا، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان 78 كۆچبه‌ری له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی خالكی كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای دورگه‌ی رۆدۆس، ڕزگار كرد. ئاماره‌كان به‌م شێوه‌ن:
27 كۆچبه‌ر هاوڵاتی سوریا
13 هاوڵاتی عێراقی (كورد)
12 كۆچبه‌ری سۆماڵی
9 كۆچبه‌ری میسڕی
8 كۆچبه‌ری ئێرانی
7 كۆچبه‌ری توركی
1 كۆچبه‌ری فه‌ڵه‌ستینی
به پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، له نێو 78 كۆچبه‌ره‌كاندا 13 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ هه‌ن كه 8 كه‌سیان كوڕڕن و 5 كه‌سیان كچن
له پرسیارێكی پشتی-نیوزدا سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی توركیا ڕزگار كران، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان وتی:
ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان له سه‌ر ئه‌وان نیه، ته‌نها له سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕزگاری كردوون.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ڤیدیۆی نوێی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له كاتی ڕزگار كردنی 96 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه
ڤیدیۆی دووه‌م: