په‌نابه‌ران

ڤیزه‌ی بێلاڕووسیا به‌ڕووی كۆچبه‌ران دووباره‌ كرایه‌وه‌

تایبه‌ت به‌ Pishti-News

به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و به‌هۆی سه‌پاندنی ئابلوقه‌ی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ڕووسیا و بێلاڕووس له‌ ئێستا ڤیسه‌ی بێلاڕووس به‌هاوكاری وڵاتی ڕووسیا به‌ڕووی كۆچبه‌ران سووباره‌ كرایه‌وه‌

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، وڵاتی ڕووسیا هاوكاری به‌لاڕووس ده‌كات تاكو كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ وڵااتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاسته‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌نه‌ بێلاڕووس به‌ مه‌سبتی ئه‌وه‌ی دووباره‌ لێشاوێكی دیكه‌ دروست ببێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو.

سه‌پانندنی ئابلوقه‌ی ئابوری به‌سه‌ر ڕووسیا، بارودۆخه‌كه‌ی تێك داوه‌ و له‌ ئێستادا ڕووسیا ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی به‌كار بهێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی، تاكو لێشاوێكی دیكه‌ دروست بكاته‌وه‌ و كۆچبه‌ران بۆ جارێكی دیكه‌ بنێرێت بۆ سه‌ر سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وورپا و فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌. به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌ ئێستادا وڵاتی پۆڵه‌ندا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی ئۆكرانی وه‌رگرتووه‌، ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه‌ زیاتر له‌و وڵاته‌ ئاڵۆز بكات.

چۆن ڤیزه‌ی بێلاڕووس له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت؟

شایه‌تحاڵێك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا بكات، تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك نوسینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن ڤیزه‌ی بێلاڕووس بده‌ن به‌ هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ك خێزان ئه‌و جۆره‌ ڤیزه‌شیان وه‌رگرتووه‌. له‌ ماه‌وی 10 ڕۆژ بۆ 12 ڕۆژ ڤیزه‌ وه‌رده‌گرن و له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌و وڵاتی دوبه‌یان ده‌كه‌ن، له‌وێ به‌ ترانزێتی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ده‌یانێرن بۆ میسنكی پایته‌ختی بێلاڕووس. هه‌رچه‌نده‌ فرۆكه‌ی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ بێلاڕووس ڕاگیراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ نوسینگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دوبه‌ی هاوڵاتیان ده‌نێرن بۆ ڕووسیا و له‌وێش ڕه‌وانه‌ی بێلاڕووس ده‌كرێن.

ڕووسیا له‌ 24/2/2022وه‌ ده‌ستی به‌داگیركردنی وڵاتی ئۆكرانیا كردووه‌ و تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامن، وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆسترالیا و كه‌نه‌دا، ئابلوقه‌ی ئابوریان به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاندووه‌ و ئابوری ڕووسیا و بێلاڕووس زۆر خراپ بووه‌، ئامانجی ڕووسیا له‌ ئاسایی كردنی ڤیزه‌ بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ئابووریه‌ك بۆ خۆی دروست بكات و كۆچبه‌ران وه‌ك چه‌كێك به‌كار بهێنێت دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.

ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كه‌ ڕوویان له‌ بێلاڕووس كرد و تووشی ده‌یان ناخۆشی و نه‌هامه‌تی بوون له‌و وولاته‌، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌ ڤیزه‌ ڕوو له‌ بێلاڕووس بكات، ڕووبه‌ڕووی ناخۆشی و نه‌هاماتی زیاتر ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ به‌كار دێن له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ بۆ دروست كردنی فشار له‌ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژیانیان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

 

پشتیوان خاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button