Uncategorized

کاتی دەستپێکردنەوەی ڕاوەماسی ڕاگەیاندرا

وەرزی دەست پێکردنەوەی ڕاوە ماسی دەست پێدەکات و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش مەرجەکانی ڕاوکردنی ڕاوە ماسی دەخاتە ڕوو.

هێمن كەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندووە”لە بەرواری 15\6ەوە ڕاوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دەبێت ڕاوکردنەکە بەپێی ڕێنمای پۆلیسی دارستان بێت“.

هەروەها ئاشکرایشیکردووە” بەهیج جۆرێک نابێت شاشی تۆڕ لە ٨سانتیم كەمتربێت،و ڕاوکردن بە قولاپ ئاساییە، بەڵام بە كارەبا و ژەهر قەدەغەیە“.

هێمن کەمەرخان ئاشکرایشیکردووە” هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ڕاوەماسی لە وەرزی قەدەغەدا سەركەوتوو بووە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا، كە ڕاوەماسی قەدەغە بووە، 83 هاووڵاتی دەستگیركراون، بەڵام ساڵی ڕابردوو 109 هاوڵاتی دەستگیركراون“.

ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی وەرزی گەرادانانی ماسییەوە، لە ڕۆژی 15ی 3 تا 14ی 6 ڕاوکردنی ماسی بەھەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێ

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button