سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: حەزدەکەم میسی لە خولی ئیتاڵی یاری بکات

لە دیمانەیەکی تایبەت بە ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر میسی دەدوێ و داوای لێ دەکات بێتە خولی ئیتاڵی.

ڕۆژنامەی (Gazzetta Dello Sport) ئیتاڵی لە دیمانەیەکی تایبەتیدا لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی چەند پرسیارێك دەربارەی لۆنیل میسی دەروژینێت، ڕۆژنامەکە دەپرسێت کە ئایا حەزدەکەی میسی بێتە خولی ئیتاڵی و هاوشانت لە یانەیەكی ئیتاڵی یاری بکات؟.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەربارەی ئەم پرسیارە دەڵێ” لەوانەیە میسی بیری من بکات، من لە خولی پرتوگالی و ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتاڵی و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەکەشم یاریم کردووە، لەوانیە ئەو لە خولی ئیسپانی بەردەوامبێت، لەوانەیە ئەو زیاتر پێویستی بە من بێ، بۆ من ژیان بەرنگاربونەوەیە منیش حەزم لەوەیە و حەزدەکەم دڵی خەڵك خۆشبکەم، من حەزدەکەم میسی ڕۆژێك لە خولی ئیتاڵی یاری بکات، لەوانەیە ئەوحەزبکات و بەو دەستپێشخەریەم ڕازیبێت ،بەڵام گەرئەو لە شوێنی خۆی دڵخۆشە من ڕێزی لێدەگرم”

جێگای ئاماژەیە کریسیانۆ ڕۆناڵدۆ هاوینی ٢٠١٨ بە بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە پەیوەندیکرد بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری pishti-news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button