Uncategorized

کونسوڵخانەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەکارەکانی لەشاری هەولێر

کونسوڵخانەی ئەمریکا سەرجەم کارەکانی لەبەغدا ڕاگرت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، سەرجەم کارەکانی لەعێراق ڕاگرت، وڕایشیگەیاند: لەپێدانی ڤیزا لەهەولێر بەردەوام دەبێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایدەگەیێنێت” سەرجەم کارەکانی لە پێدانی ڤیزاو چاوپێکەوتن لە بەغدا ڕادەگرێت، داواش له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ده‌كات، له‌ بینای باڵیۆزخانه‌كە له‌ به‌غدا نزیك نه‌بنه‌وه‌“.

باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا ڕونیشیکردۆتەوە”كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر بەکراوەی دەمێنێتەوە بۆ دابینکردنی ڤیزا و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری بە هاوڵاتیانی ئه‌مریكا، لەپێدانی ڤیزاش لەهەولێر بەردەوام دەبین“.

شەوی ٢٩لەسەر٣٠ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو سوپای ئەمریكا، زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر بارەگاكانی عەشدی شەعبی لە شارۆچكەی قائیم-ی سەربە پارێزگای ئەنبار، زیاتر لە ٨٠ چەكداری ئەو میلیشیایە كوژران و برینداربوون.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button